riklam

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان به‌بێ وه‌زیر مایه‌وه‌

کوردستان 12:34 PM - 2019-07-10
.

.

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، تاكه‌ وه‌زاره‌ته‌ كه‌ له‌ كابینه‌ی نوێدا به‌بێ وه‌زیر ماوه‌ته‌وه‌ و عه‌بوڵڵا عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بوڵڵا  (ئاشتی هه‌ورامی) وه‌ك وه‌زیری سێ باره‌ ناوی پێشكه‌ش نه‌كراوه‌.

به‌گوێره‌ی زانیاری میدیاكان، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان كه‌ پشكی شارتی دیموكراتی كوردستانه‌ ، یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كه‌بڕیاربوو جارێكی دیكه‌ عه‌بوڵڵا عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بوڵڵا  (ئاشتی هه‌ورامی) له‌هه‌مان پۆستدا بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام له‌لیستی كاندیده‌كانی كابینه‌ی نوێدا نه‌بوو كه‌ مه‌سرور بارزانی راسپێردراو بۆ كابینه‌ی نوێ، ئه‌مڕۆ 10-7-2019، بۆ متمانه‌دان به‌ كابینه‌كه‌ی پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كرد.

له‌ڕێوڕه‌سمی متمانه‌و سوێند خواردنی وه‌زیره‌كاندا، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ به‌تاڵی مایه‌وه‌ و كاندیدی وزاری پێشكه‌ش نه‌كرا و 21 وه‌زیر و سێ وه‌زیری هه‌رێم سوێندی یاساییان خوارد.

رێوڕه‌سمه‌كه‌ له‌ بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا ڤالا فه‌رید وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ی برد و له‌ رێوڕه‌سمی سوێنخواردندا مه‌سرور بارزانی و تیمی وزاری كابینه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌ماندا سوێندی یاساییان خوارد و ڤالا فه‌ریدیش وه‌ك وه‌زیری هه‌رێم سوێندی خوارد.

ناوی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نوێ......

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket