riklam

متمانه‌ به‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت به‌خشرا

کوردستان 12:32 PM - 2019-07-10
.

.

له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی 10-7-2019 په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ ده‌نگدان به‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان به‌ 88 ده‌نگ متمانه‌ی به‌ مه‌سروور بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌خشی و قوباد تاڵه‌بانی به‌ 73 ده‌نگ وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت متمانه‌ی وه‌رگرت.

دواتر وه‌زیره‌كانیش به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا:

فرسه‌ت ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا، وه‌زیری داد به‌ 84 ده‌نگ متمانه‌ی وه‌رگرت.

شۆڕش ئیسماعیل عه‌بدوڵڵا، وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه‌ 73 ده‌نگ متمانه‌ی وه‌رگرت.

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د خالید، وه‌زیری ناوخۆ 76 ده‌نگ متمانه‌ی وه‌رگرت.

ئاوات جه‌ناب نووری، وه‌زیری دارایی و ئابووری 81 ده‌نگ متمانه‌ی وه‌رگرت.

سامان حسێن محه‌ممه‌د، وه‌زیری ته‌ندروستی 81 ده‌نگ متمانه‌ی وه‌رگرت.

ئالان حه‌مه‌ سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌  85 ده‌نگ متمانه‌ی وه‌رگرت.

دانا عه‌بدولكه‌ریم حه‌مه‌ساڵح، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن به‌ 80 ده‌نگ متمانه‌ی وه‌رگرت.

ساسان عوسمان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌ 85 ده‌نگ متمانه‌ی وه‌رگرت.

ئارام محه‌ممه‌د قادر ئه‌مین، وه‌زیری خوێندنی باڵا به‌ 76 ده‌نگ متمانه‌ی وه‌رگرت.

دارا ره‌شید مه‌حموود، وه‌زیری پلاندانان به‌ 75 ده‌نگ متمانه‌ی وه‌رگرت.

كوێستان محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵا، وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی  به‌ 74 ده‌نگ متمانه‌ی وه‌رگرت.

محه‌ممه‌د حه‌مه‌ سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری  به‌ 75 ده‌نگ متمانه‌ی وه‌رگرت.

عه‌بدوڵڵا مه‌حموود محه‌ممه‌د، وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفلكراوان به‌ 85 ده‌نگ متمانه‌ی وه‌رگرت.

بێگه‌رد دڵشاد شوكروڵڵا، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو به‌ 83 ده‌نگ متمانه‌ی وه‌رگرت.

كه‌مال موسلیم قه‌ره‌نی، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی به‌ 85 ده‌نگ متمانه‌ی وه‌رگرت.

ئانۆ جه‌وهه‌ر عه‌بدولمه‌سیح، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن به‌ 80 ده‌نگ متمانه‌ی وه‌رگرت.

پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی به‌ 77 ده‌نگ متمانه‌ی وه‌رگرت.

كه‌مال محه‌ممه‌د ساڵح خه‌لیل، وه‌زیری كاره‌با  به‌ 85 ده‌نگ متمانه‌ی وه‌رگرت.

خالید سه‌لام سه‌عید شوانی (خالید شوانی)، وه‌زیری هه‌رێم  به‌ 68 ده‌نگ متمانه‌ی وه‌رگرت.

ئایدن مه‌عرووف سه‌لیم، وه‌زیری هه‌رێم  به‌ 78 ده‌نگ متمانه‌ی وه‌رگرت.

ڤاڵا فه‌رید ئیبراهیم، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان  به‌ 83 ده‌نگ متمانه‌ی وه‌رگرت.

 دواتر  سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیره‌كان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان سوێندی یاساییان خوارد.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket