riklam

پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان 11:15 AM - 2019-07-10
.

.

پێشمه‌رگه‌یه‌كی ته‌مه‌ن 38 ساڵ له‌كاتی ده‌وامدا، به‌هۆی برینداربوونی به‌چه‌كی كڵاشینكۆف گیانله‌ده‌ستده‌دات.

له‌وباره‌یه‌وه‌ هاوكار عه‌لی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كۆیه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌عات 5ی به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، پێشمه‌رگه‌یه‌كی ته‌مه‌ن 38 ساڵ به‌ناوی (ه.ك.م) به‌هۆی برینداربوونی به‌چه‌كی كڵاشینكۆف، له‌كاتی ده‌وامدا له‌ گوندی گۆپته‌په‌ گیانله‌ده‌ستداوه‌.

وتیشی: هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌ی نه‌زانراوه‌ و دیارنییه‌ كه‌ به‌هه‌ڵه‌ ته‌قه‌ی له‌خۆی كردووه‌ یان ویستوویه‌تی كۆتایی به‌ ژیانی خۆی بهێنێت.

راشیگه‌یاند: پشمه‌رگه‌ی هێزه‌كانی 70 یه‌و دانیشتووی ناحییه‌ی كه‌ڵه‌كی سه‌ر به‌قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شی دهۆكه‌.

PUKmedia ژینه‌ر محه‌مه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket