riklam

هەڵەبجە..مامۆستایەك 10 ملیۆن دینار بۆ بانك دەگەڕێنێتەوە

کوردستان 10:32 PM - 2019-07-09
.

.

لەخوێندنگەیەكی پارێزگای هەڵەبجە دوو مامۆستا كە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنگەكەیان وەرگرتوەو بڕی 10 ملیۆن دیناری زیادە بووە گەڕاندیانەوە بۆ بانكی هەڵەبجە.

ئەمڕۆ مووچەی مانگی نیسانی 2019ی وەزارەتی پەروەردە دابەشكرا، لەپارێزگای هەڵەبجە لیژنەی وەرگرتنی مووچە لەخوێندنگەی ئامادەیی شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە دوای وەرگرتنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنگەكەیان بۆیان دەركەوتوە كە لەبانك بڕی 10 ملیۆن دینار زیادەیان پێدراوەو دواتر گەڕاندویانەتەوە بۆ بانك.   

لەوبارەیەوە مامۆستا ئەیاد جەلال سەرۆكی لیژنەی وەرگرتنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران لەخوێندنگەی ئامادەیی شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە، بە PUKmediaی راگەیاند: ئەمڕۆ 9ی تەموزی 2019 لەگەڵ مامۆستایەكی خوێندنگەكەمان بەمەبەستی وەرگرتی مووچەی مانگی نیسانی مامۆستایان و فەرمانبەرانمان سەردانی بانكمان كرد لەهەڵەبجە، دوای وەرگرتنی مووچەكە گەڕاینەوە خوێندنگەكەمان تا دابەشی بكەین.

وتیشی: بڕی مووچەی خوێندنگەكەمان نزیكەی 59 ملیۆن دینار بوو، بەڵام دوای جیاكردنەوەی مووچەكە بڕی 10 ملیۆن دیناری زیاد بوو، جارێكی دیكەش مووچەی تەواوی مامۆستایان و فەرمانبەرانمان ژماردەوەو بۆمان دەركەوت كە ئەو پارەیە لەبانك بەزیادە پێماندراوە.

 مامۆستا ئەیاد جەلال راشیگەیاند: دواتر پەیوەندیمان بەبانكی هەڵەبجەوە كردو پرسیارمان لێكردن كە ئەمڕۆ كاتێك مووچەی پەروەردەیان دابەشكردوە هیچ بڕە پارەیەكیان كورتی نەهێناوە، لەوەڵامدا پێیان راگەیاندین كە بڕی 10 ملیۆن دیناریان كورتی هێناوەو دەبێت ئەو كارمەندەی مووچەی دابەشكردوە خۆی بیداتەوە، بەڵام مژدەی ئەوەمان پێدان ئەو پارەیە لای ئێمەیەوە بردمانەوە بۆ بانك و لەڕێی لیژنەیەكی خۆیانەوە تەسلیمی كارمەندانی بانكمان كردەوەو زۆر سوپاسیان كردین، باتایبەت ئەو كارمەندەی كە بەهەڵە پارە زیادەكەی پێدابووین.

PUKmedia تایبەت     

 

600.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket