riklam

سەنگاو.. لەسەر كێشەی زەوی و زار دوو برا دەكوژرێن

کوردستان 10:02 PM - 2019-07-09
.

.

لەگوندی هەزاركانی سنوری ناحیەی سەنگاو لەسەر كێشەی زەوی و زار شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروستدەبێت كە ئامۆزای یەكترن و بەهۆی تەقەكردنیشەوە دوو كەس كوژراون كە برای یەكترن.

رەمەك رەمەزان قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ لەبارەی رووداوەكەوە بە PUKmediaی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ 9ی تەموزی 2019، لەگوندی هەزاركانی سەر بەناحیەی سەنگاو لەنێوان دوو بنەماڵەدا كە ئامۆزای یەكترن لەسەر كێشەی زەوی و زار دەمەقاڵەو شەڕ رویداوەو تەقەكراوە، بەهۆی تەقەكردنەكەشەوە دوو كەس كوژراون.

وتیشی: ئەو دوو كەسەی كوژراون برای یەكترن و ناویان (ت.ف.م) و (م.ف.م) و تەمەنیان لەنێوان 30 بۆ 35 ساڵاندایەو لەسەر رووداوەكەش هیچ كەسێك دەستگیرنەكراوە.

قائیمقامی چەمچەماڵ راشیگەیاند: ئێستا لەناوچەكەین و لەلایەن هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشەوە دۆخەكە كۆنترۆڵكراوەو لەگەڵ كەسایەتیەكانی ناوچەكەوە سەرقاڵی چارەسەری كێشەكەین تا گەورەتر نەبێت.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket