riklam

سه‌رۆك كۆمار داوای هه‌ماهه‌نگی نێوان عیراق و یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات

عیراق 06:59 PM - 2019-07-09
.

.

سه‌رۆك كۆمار د. به‌رھه‌م ساڵح جه‌ختی له‌ گرنگی به‌ھێزكردنی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ گشت بواره‌كان و ھه‌ماھه‌نگی و به‌رده‌وامی ڕاوێژ له‌ باره‌ی پرسه‌ ھاوبه‌شه‌كاندا كرده‌وه‌، كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی به‌رجه‌سته‌كردنی ھاریكاری نێوان عیراق و وڵاتانی ئه‌وروپا.

سه‌رۆك كۆمار د. به‌رھه‌م ساڵح، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 9-7-2019 له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازی له‌ باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ عیراق ڕامون بیلكوا به‌بۆنه‌ی كۆتایی ھاتنی كاره‌كانی كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رھه‌م ئاماژه‌ی به‌ سیاسه‌تی ئاشكرای عیراق كرد له‌ باره‌ی پرسه‌كانی ناوچه‌كه‌ و جیھان له‌ پێناوی چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌دا، ھاوكات ھه‌وڵه‌كانی باڵیۆز بیلكوا-ی له‌ به‌ھێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانی نێوان عیراق و یه‌كێتی ئه‌وروپا-ی به‌رزنرخاند و ھیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركی داھاتوویدا بۆ خواست.

له‌لای خۆیه‌وه‌ ڕامۆن بیلكوا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا كاركردنی له‌گه‌ڵ عیراق به‌ده‌سپێكی كاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی داده‌نێت به‌ھۆی پێگه‌ی گرنگی عیراق له‌ ناوچه‌كه‌ و جیھان و ئه‌و ڕۆڵه‌ كاریگه‌ره‌ی كه‌ ھه‌یه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه‌.

PUKmedia نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket