riklam

ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكان ڕاده‌گه‌ێندرێت

کوردستان 06:41 PM - 2019-07-09
.

.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ ساڵی چواره‌م ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكانی كوردستان ڕاده‌گه‌ێنێت.

لێژنه‌ی باڵای ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكانی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكان یه‌كێك له‌پڕۆژه‌ گرنگ و كاریگه‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، چونكه‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردو كاریگه‌ری زۆری خستۆته‌ سه‌ر پێشكه‌وتنی زانكۆكان و، ئاشناكردنی زانكۆكان به‌كۆمه‌ڵێك به‌های نوێ.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: له‌ئێستادا كاروباره‌ ته‌كنیكی و تایبه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ڕێزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكان  به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت و واش بڕیاره‌ ئه‌مساڵیش له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلول بۆ جاری چواره‌م ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكان ڕابگه‌یه‌نرێت.

لێژنه‌ی باڵای ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكانی كوردستان دوپاتیشی ده‌كاته‌وه‌: پرۆسه‌ی ڕیزبه‌ندی زانكۆكان پشت به‌ (8) پێوه‌ری سه‌ره‌كی و، (47) پێوه‌ری لاوه‌كی ده‌به‌ستێت، جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكان گۆڕانكاری زۆر گرنگی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا، كلتوری كێبڕكێی زانستی تۆخكرده‌وه‌و، پێوه‌ر و ستاندارد و كلتوری نوێی هێنایه‌ ناو ئه‌زمونی ئه‌كادیمیای كوردستان.

PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket