مه‌لا به‌ختیار: هێزی چه‌كداری تایبه‌تی له‌كوردستاندا نه‌مێنێت
ی.ن.ک 06:06 PM - 2019-07-09.
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، پێشوازی له‌ژماره‌یه‌ك كادر‌و دڵسۆزانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر ده‌كات‌و ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه" كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت، ده‌بێ له‌خزمه‌تكردی خه‌ڵكدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت".
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، له‌دیداره‌كه‌یدا، كه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 9-7- 2019 به‌ڕێوه‌چوو هه‌ستیاری دۆخه‌كه‌و هه‌لومه‌رجه‌كه‌ی به شایانی شرۆڤه‌كردن‌و خوێندنه‌وه‌زانی‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا رونیكرده‌وه:
دۆخی كوردستان‌و عیراق ناوچه‌كه له‌هه‌مولایه‌كه‌وه نیگه‌رانی‌و مه‌ترسی گه‌وره په‌یدا بووه، مه‌ترسی جه‌نگی نێوان ئه‌مریكا‌و دۆسته‌كانی‌و ئێران‌و دۆسته‌كانی هه‌یه. بازاڕی ناوچه‌كه، بازاڕێكی شێواوه، ئێران نه‌وتی كه‌م ده‌ڕوات. له‌ولاشه‌وه ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان جۆره‌ها ناكۆكیان له‌سه‌ر ته‌نگه‌ی هورمز هه‌یه، له‌سه‌ر كه‌نداو هه‌یه، له‌سه‌ر چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌ت‌و ئاسایشی ناوچه‌كه هه‌یه. هێزی زه‌به‌لاحی جه‌نگین مۆڵ دراوون.
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه عیراقیش كه‌وتۆته نێوان مه‌نگه‌نه‌یه‌كی ترسناك، له‌لایه‌كه‌وه فشارێكی ئه‌مریكای له‌سه‌ره كه دۆستایه‌تی ئێران ده‌كات. له‌لایه‌كیشه‌وه ئێران فشاری له‌سه‌ر عیراق هه‌یه، كه عیراق پابه‌ندبێت به‌و دۆستایه‌تییه‌ی كه ئێران له‌كاتی ته‌نگانه‌دا، یارمه‌تی شیعه‌كان‌و كورد‌و هه‌مولایه‌كی زۆرداوه.
مه‌لا به‌ختیار وتی: له‌كوردستانیش، تا ئێستا كێشه‌ی نه‌ت‌و غاز‌و بودجه‌و موچه‌و ئه‌و كێشانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غداد هه‌یبوو، هێشتا ماوه‌و گفتوگۆش به‌رده‌وامه. جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستورو به‌تایبه‌تی ماده‌ی (140) كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌نێوان كوردستان‌و حكومه‌تی عیراق. له‌دوای نۆ مانگیش تازه به‌تازه حكومه‌ت له‌كوردستاندا‌و به‌ناچاری پێكده‌هێنرێت، نه‌ك به‌لێكتێگه‌یشتنێكی ته‌واو. واته هیچ چاره‌نه‌ما له‌به‌رده‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه حكومه‌ته پێكده‌هێنن، ته‌نها پێكهێنانی حكومه‌ت نه‌بێت! ئه‌ویش به‌م چه‌شنه پێكدی! ئه‌گه‌رنا هه‌موولایه‌ك هه‌وڵی خۆیدا كه چۆنی ده‌وێ حكومه‌ته‌كه به‌و شێوه‌یه بێت‌و مه‌رجه‌كانی له‌پێكهێنانی حكومه‌تدا ره‌چاو بكرێت، كه سه‌ره‌نجامیش ئاوا پێكهات كه پێكهات.
لێرپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، راشگه‌یاند: به‌شبه‌حاڵی خۆشم، ئومێد ده‌خوازم ئه‌م حكومه‌ته كه نۆهه‌مین كابینه‌ی كوردستانه، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی له‌خزمه‌تكردنی خه‌ڵك، له‌چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان، له‌دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی، له‌ته‌واوكردنی پرۆژه‌كان، له‌جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنی لیسته‌كان كه بۆ چوونه په‌رله‌مان به‌خه‌ڵك دراوه‌و ئێستا هه‌ندێك له‌و لیستانه له‌ناو حكومه‌تدان، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.
وتیشی: پێشمخۆشه ئه‌و حزبانه‌ی بوون ئۆپۆزیسۆن وه‌كو یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵیش كه به‌ره‌و ئۆپۆزسیۆن ده‌ڕوات و نه‌وه‌ی نوێ كه ئۆپۆزسیۆنه، ئه‌مانه‌ش به‌ده‌رس وه‌رگرتن له‌هه‌ڵه‌كانی رابردووی ئۆپۆزسیۆن، یان به‌رهه‌ڵستكار، ئۆپۆزسیۆنێكی بونیادنه‌رو ره‌خنه‌گرێكی بونیادنه‌ربن. هه‌روه‌ها ره‌خنه‌گرێكی چاره‌سه‌ركه‌ری كێشه‌كان بن، نه‌ك ته‌نها یاخیبون یان خۆپیشدانانی بێسه‌روبه‌ر، یان هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكان‌و قائیمقامیه‌ته‌كان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌كان‌و سوتاندنیان. چونكه هه‌موو باره‌گایه‌ك‌و داووده‌زگایه‌كه‌ی حكومه‌ت به‌خوێن‌و ئاره‌ق بونیادنراوه‌و گوناهێكی زۆره به چه‌واشه‌كاری یان له‌رووداوێك‌و هه‌ڵچونێكدا خه‌ڵك هانبدرێت ئه‌و باره‌گایانه بسوتێندرێت، چونكه ئه‌و كارانه، كاری سیاسی نین، كاری هێزێك نییه كه به‌خۆی بڵێت: من، به‌رهه‌ڵستكارم بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی گۆڕانكاریی‌و چاكسازیی دروست بكه‌ین!
رونیشیكرده‌وه: ئێستا (28) ساڵه‌و حكومه‌تمان هه‌یه‌و له‌م ساڵانه‌دا یه‌كێتی‌و پارتی، ئه‌زمونێكی زۆرمان هه‌یه له‌حوكمڕانی‌و ئۆپۆزسیۆنیشمان هه‌یه‌و پانزه بۆ شانزه ساڵیشه حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆنمان هه‌یه، به‌نۆره جارێك ئۆپۆزسیۆن، جارێك له‌حكومه‌ت‌و هه‌مووشمان ئه‌زمونمان هه‌یه. هه‌ر حزبێك له‌ده‌سه‌ڵات یان له‌ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵه‌كانی رابردوو بكاته‌وه تاوانباره‌و بێ به‌ڵێنه به‌رامبه‌ر به‌میلله‌ته‌كه‌مان‌و په‌یمانه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌میلله‌ته‌كه ناباته‌سه‌ر.
هه‌م ده‌سه‌ڵاتیش، حزبه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌ت، ده‌بێ حكومه‌تێكی كارا‌و چاره‌سه‌ركه‌ری كێشه‌كان بن‌و دیموكراسی پێشبخه‌ن. یه‌كێكیش له‌ئه‌ركه له‌پێشینه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه به‌بڕوای من، یاسا له‌كوردستاندا سه‌روه‌ربێ‌و میللیشیاو هێزی چه‌كداری تایبه‌تی له‌كوردستاندا نه‌مێنێت. به‌ڵكو هێزێكی یه‌كگرتووی پێشمه‌رگه، پۆلیس، ئاسایشمان هه‌بێت‌و هێزێكی یه‌كگرتووی هه‌موو داووده‌زگاكانی ئاسایشمان هه‌بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌رك یه‌كه‌مه‌و ئه‌ركی دووه‌میش: ئه‌ركی گۆڕینی سیسته‌مه‌كه‌یه. چونكه سیسته‌می حوكمڕانی ئێستا، ئیتر پێویستی به‌گۆڕانكارییه‌و پێویستی به‌وه‌یه ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه له‌هه‌شت كابینه‌كه‌ی پێشووتر ئیشی كردووه، گۆڕانی به‌سه‌ردابێت‌و بكرێت به‌سیسته‌مێك كه له‌كابینه‌ی نۆیه‌م‌و له‌سه‌رده‌می هه‌ره پێشكه‌وتووی ئێستای ته‌كنه‌لۆجیا‌و سه‌رده‌می زانست‌و زانیاریی‌و سۆسیال‌مێدیا ئیشده‌كات. چونكه دنیا ئێجگار پێشكه‌وتووه‌و له(28) ساڵی رابردوو كه راپه‌ڕینمان كردووه‌و له‌ساڵی (1992)یشه‌وه كه حكومه‌تمان پێكهێناوه، واته له‌م (27) ساڵه‌دا به‌قه‌د دوو سه‌د ساڵی رابردوو، گۆڕانكاری له‌سه‌ر ئاستی دنیا هه‌بوو.
له‌دوو سه‌د ساڵی رابردوو چی گۆڕانكاری هه‌بووه، له‌چاره‌كه سه‌ده‌ی رابردوودا‌و له(27) ساڵی رابردوو كه هه‌ڵبژاردن‌و دروستكردنی حكومه‌ت له‌كوردستاندا هه‌بووه، به‌قه‌د دوو سه‌د ساڵی رابردوو گۆڕانكاری ته‌كنه‌لۆجی، ئابوری، كه‌لتوری، مێدیایی، كۆمه‌ڵایه‌تی، تاكگه‌رایی، سه‌ربه‌ستییه‌كان، مافی ژن، منداڵان، گۆڕینی فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده، خوێندنگه‌كان، زانكۆكان‌و هه‌تا دۆزینه‌وه‌ی نهێنییه‌كانی گه‌ردوونیش گۆڕانكاری ئێجگار گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هاتووه‌و ئه‌ستێره‌ی نه‌دۆزراو، دۆزراوه‌ته‌وه‌و جۆره‌ها ئامێری جیاواز‌و گه‌وره گه‌وره‌ش داهێنراون. زانست‌و زانیاری بونه‌ته بنه‌مای ژیان‌و گه‌ردوونناسی!
له‌به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا‌و له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، پێویستی ئاستی گۆڕانكارییه‌كانی له‌سه‌رجه‌م ئاست‌و سێكته‌ره جیاوازه‌كانی له‌ئه‌رك‌و لێپرسراوێتی حكومه‌ت‌و كاری په‌رله‌مانیدا به‌گرنگ زانی‌و هاوكات له‌باره‌ی كۆنگره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی یه‌كێتیشه‌وه:
مه‌لا به‌ختیار، به‌وردی رۆڵی یه‌كێتی له‌رابردووه‌وه بۆ ئێستا لێكداییه‌وه‌و پێویستی به‌ستنی كۆنگره‌شی بۆ چاره‌سه‌ری گرفت‌و كێشه‌كان‌و جۆشدانه‌وه‌ی یه‌كێتی، له‌پێناو ئه‌وه‌ی یه‌كێتی رۆڵی راسته‌قینه‌ی خۆی، له‌ئیداره‌و به‌ڕێوه‌بردن، له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بگێڕێت، دوپاتكرده‌وه‌و راشیگه‌یاند:
پێویسته كادران‌و دڵسۆزانی یه‌كێتی په‌رۆشی نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی‌و جۆشدانه‌وه‌ی خه‌بات‌و رێبازه پیرۆزه‌كه‌ی شه‌هیدان‌و قوتابخانه‌كه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال بن.
PUKmedia نووسینگه‌ی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23