riklam

سلێمانی: پێدانی ئاو بەهاووڵاتیان زیاد دەكات

کوردستان 05:23 PM - 2019-07-09
.

.

پێدانی ئاو لەچەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی زیادیكردووە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: لەچاكسازیكردن و هەوڵداین بۆ هاوسەنگیكردنی پێدانی ئاو لەسەرجەم گەڕەكەكانی شاری سلێمانی.

ئامانج جەلال وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە PUKmedia ی راگەیاند: هۆكاری زیاد بوونی پێدانی ئاو بەهاووڵاتیان لەهەندێك گەڕەكی شاری سلێمانی دەگەڕێتەوە بۆ چاكسازیكردن بەهەوڵ و ماندووبونی كارمەندان و بەڕێوەبەرایەتیمان.

وتیشی: لەئێستادا بەشێكی كەم لەگەڕەكەكانی شاری سلێمانی رۆژ نا رۆژێك ئاویان بۆ بەردەدرێتەوە و ئەمەش هەنگاوی یەكەمە كە دەستمان پێكردووە.
ئامانج جەلال راشیگەیاند: چاكسازیكردن و هەوڵدان بۆ هاوسەنگیكردنی پێدانی ئاو لەسەرجەم گەڕەكەكانی شاری سلێمانی بەردەوامە، بەڵام نازانین كە سەركەوتوو دەبین یاخود نا.

PUKmedia  تاژاو محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket