riklam

بڕێك پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتە هەرێم

کوردستان 03:56 PM - 2019-07-09
.

.

یەكەم بەشە بڕە پارەی ساڵی 2019ی گەنمی جوتیاران گەیشتە هەرێمی كوردستان كە بڕەكەی 15 ملیار دینارە.

لەوبارەیەوە نەوزاد ئەدهەم بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: یەكەم بەشە بڕە پارەی ساڵی 2019ی گەنمی جوتیاران كە بڕەكەی 15 ملیار دینارە گەیشتە هەرێمی كوردستان و بەسەر پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆكدا دابەشدەكرێت .

وتیشی: پارەكە بەپێی رادەستكردنی گەنمەكە بەسەر جوتیاراندا دابەشدەكرێت،  ئەو جوتیارانەی كە لەرۆژی 16-6- 2019 گەنمیان رادەستی سایلۆكانی هەرێمی كوردستان كردووە بە دڵنیایی پارەكانیان وەردەگرنەوەو لە ئێستاشدا پرۆسەی بەبازاركردنی گەنمی جوتیاران بەردەوامە.

نەوزاد ئەدهەم ئاماژەی بەوەشكرد، لە یاسای بودجەی عیراقدا بڕی 192 ملیار دینار بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان جێگیركراوە كە دەكاتە 12.67%ی عیراق.

راشیگەیاند: لە چەند رۆژی داهاتوودا پارەكە بەسەر جوتیاراندا دابەش دەكرێت.


PUKmedia  تاژاو محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket