riklam

چاككردنەوەی رێگای نێوان كۆیە - هەولێر دەست پێدەكات

کوردستان 02:47 PM - 2019-07-09
.

.

شەقامی نێوان كۆیە هەولێر كە بەڕێگای مەرگ ناودەبرێت دەستپێدەكات كە ماوەی سێ مانگ دەخایەنێت.

لەوبارەیەوە ئەندازیار كۆسار عوسمان بەڕێوەبەری ئاوەدانكردنەوەی كۆیە بە PUKmedia ی راگەیاند: لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەی رێگاوبانی هەولێر پڕۆژەكە نۆژەن دەكرێتەوە.

وتیشی: بڕی پارەكەی بۆی تەرخانكراوە دەگاتە چوارملیاروحەوت سەد ملیۆن دینار ماوەی پڕۆژەكەش سێ مانگە و۷٥ كیلۆمەترە.

هەروەك ئەندازیار كۆسار عوسمان داواشی لە شۆفێران كرد كە هاوكارییان بكەن و هاتووچۆ بە رێگای سماقوڵیدا بكەن.

ئەمەش لەكاتێكدایە رێگای نێوان كۆیە هەولێر و بە هۆی روودانی زۆرترین رووداوی هاتووچۆ تێیدا و بوون بەقوربانی چەندین هاووڵاتی تێیدا بەی رێگای مەرگ ناسراوە.

PUKmedia  كاوە عەبدوڵڵا/ كۆیە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket