riklam

16هەزار دۆنم پوش و پاوان دەسووتێت

کوردستان 02:34 PM - 2019-07-09
.

.

لە سنوری  ناحیەی گەرمك و بەرزنجە زیاتر لە (16,000) هەزار دۆنم پوش و پاوان  سووتا.

رووداوی ئاگركەوتنەوە یەكێكە لەو دیاردانەی . ساڵانە چەند جارێك دووبارە دەبنەوە و لەگەڵ ئەوەی كوژاندنەوە و كۆنترۆڵ  كردنیان كارێكی زەحمەتە هاوكات زیانێكی زۆر بەسروشت و ژینگەی كوردستان دەگەیەنێت بەو هۆكارەوە لەسنوری ناحیەی گەرمك و  بەرزنجە  زیاتر  (16,000) هەزار  دۆنم پوش و پاوان سووتاوە.

لەو بارەیەوە عەمیدی پۆلیس هێمن كەمەرخان ئەفەندی بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای  سلێمانی ڕایگەیاند : لەدوو  ڕوداوی جیاوزدا لە سنوری گوندەكانی (شەیان میشیاو- نەرمەڵاس و شیرە ) سەر بە ناحیەی گەرمك دوو ڕووداوی ئاگر كەوتنەوە كە یەكێكیان لە سنوری ڕۆژهەڵاتی كوردستانەوە هاتووە و ئاگرەكەی تریش هۆكارەكەی نادیارە و لە پوش و پاوان و دارستانی ناوچەكە كەوتۆتەوە و بووە هۆی سوتانی  نزیكەی   (15,000) هەزار دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سنورەكە، ئەفسەر و كارمەندانی بنكەی پۆلیسی دارستانی گەرمك بە هاوكاری لەگەڵ بەش و بنكەی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن و ناڵپارێز هەروەها بە هاوكاری ( ڕێكخراوی ملەكەوە  ) توانیان ئاگرەكە بكوژێنەوە و كۆنتڕۆڵی بكەن.

لە لایەكی ترەوە  ئاگریكی بەرفراوان  كەوتەوە لەسنوری گوندی (مایاوا/ دەرەتەت / مۆریاس ) لە سنوری بەرزنجە   دەست بەجێ مەفرەزەكانی بنكەی  پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجە  گەیشتە شوێنی ڕووداوەكە  توانیان بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی بەرزنجە ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێت زیانی ئاگرەكە  زیاتر لە  (1000) هەزار دۆنم  پوش و پاوان سوتان و داری سروشتی سوتا . هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە نادیارە بەدواداچون بۆ ڕووداوەكە بەردەوامە .

عەمید هێمن لە پەیامێكیشدا بۆ هاووڵاتیان رایگەیاند: با بەهەموومان ژینگەی و سروشتی كوردستان بپارێزین بەتایبەتی لەم وەرزەدا هاووڵاتیان ڕوو دەكەنە دەشت و چیا كان زۆر دڵنیابن لە پاشماوەی  ئاگرو پشكۆ لە دوای خۆیان بەجێ نەهێڵن بۆ ئەوەی كارەساتی گەورە ڕوونەدات.      

                                               
PUKmedia راگەیاندنی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket