riklam

سلێمانی.. ئارایشتگایەك دادەخرێت

کوردستان 01:42 PM - 2019-07-09
.

.

بەهۆی پابەند نەبوونی بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و هەبوونی ئامێری تاتۆ، لیژنە هاوبەشەكان ئارایشتگایەكی جوانكاری خانمان دادەخات.

لەلایەن لیژنەی ئارایشتگاكانی سەر بە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە ئارایشتگای (كارۆلینا) لە گەڕەكی بەكرەجۆ دادەخرێت، ئەمەش پاش ئەوەی لیژنەكە سەردانیان كردووە و لەشوێنەكە پابەندنەبوون بە رێنماییەكانەوه تۆماركراوە‌.

پێشتر هەموو ئەوشوێنانەی كاری جوانكاری خانمان دەكەن ئاگادار كراونەتەوە، پێویستە پابەندی سەرجەم مەرج و رێنماییەكانی كاركردن بن بەپێچەوانەوە شوێنەكە و خاوەنەكەشی روبەروی داخستن و كارڕای یاسایی دەكرێنەوە.

ئەو مەرجانەی كە پێویستە لەو شوێنەی كاری تاتۆی تێدادەكرێت لە هەبوونی كەسێك بڕوانامەی نێودەوڵەتی لە كاری تاتۆ بەدەستهێنابێت پاشان لەسەر بنەمای مۆڵەتە نێودەوڵەتیەكەی وەزارەتی‌ تەندروستی رێگەی كاركردنی پێدەدات بەمەرجی جیاكردنەوەی شوێنێكی تایبەت بەكاری تاتۆ، دوبارە بەكارنەهێنانەوەی دەرزی و دەرمانەكان‌، لەژێر چاودێری وردی لیژنەكان پیشەكەی ئەنجام بدات.

بەبێ هەبوونی مۆڵەتی كاركردن بۆ ئارایشتگاكەی‌، لە ئارایشتگای كارۆلینا تاتۆ بۆخانمان دروستكراوە كە ئەمەش پێچەوانەی یاسا و رێنماییەكانی كاركردنە بەوپیشە، بۆیە بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی شوێنەكە دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

PUKmedia راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket