یه‌كێتیی مامۆستایان ستایشی خوێندنی باڵا ده‌كات
کوردستان 01:26 PM - 2019-07-09.
به‌بۆنه‌ی كۆتایهێنان به‌ئه‌ركه‌كانی وه‌ك وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، وه‌فدێكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا عه‌بدول واحید محمد سكرتێری یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان له‌گه‌ڵ د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كۆبونه‌وه.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، كه ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (9/7/2019) به‌ئاماده‌بونی د.موسڵح دهۆكی سه‌رۆكی زانكۆی دهۆك و، د.پۆڵا خانه‌قا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، د. موفق خالد سه‌رۆكی زانكۆی ڕاپه‌ڕێن به‌ڕێوه‌چو، گفتوگۆ له‌سه‌ر كاروچالاكیه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، مامۆستا عه‌بدول واحید محمد سكرتێری یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان به‌ناوی سكرتاریه‌ت و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی مامۆستایان سوپاسی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیكرد بۆ ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانیان و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای وه‌زاره‌ت به‌ڕوی یه‌كێتیی مامۆستایان.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سكرتێری یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان به‌گرنگیه‌وه باسی له كار و پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵیتی خوێندن له زانكۆكان هه‌بووه، وتیشی له ماوه‌ی پێنچ ساڵه‌ی ڕابردودا سه‌رباری كێشه‌كان، ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆژانه كارێكی ئاسان نه‌بوو، چونكه كوردستان له‌ماوه‌ی كابینه‌ی هه‌شته‌م به‌دۆخێكی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ بوو.
له كۆتایی قسه‌كانیدا، سكرتێری یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان دڵگرانی و نیگه‌رانی خۆیان پیشاندا به‌هۆی كۆتایهێنان به‌ئه‌ركه‌كانی د.یوسف گۆران وه‌ك وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ڕاشیگه‌یاند: ئێمه وه‌ك یه‌كێتیی مامۆستایان وه‌فادار ده‌بین به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كاریان له‌گه‌ڵ كردوین، هیواشیان خواست له ئه‌ركی نوێیدا سه‌ركه‌وتوو بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، د.موێڵح دهۆكی سه‌رۆكی زانكۆی دهۆك، ڕایگه‌یاند: ئه‌و قۆناخه‌ی به‌ڕێز د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا بووه هه‌نگاو و پڕۆژه‌ی گرنگ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵیتی خوێندن له زانكۆكان جێبه‌جێ و، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆریشی له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتنی زانكۆكان و فروانكردنی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆكان هه‌بووه.
له به‌رامبه‌ردا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوای به‌خێرهێنانی وه‌فدی میوان، سوپاسی ستایش و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی كرد و ڕایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی كابینه‌ی هه‌شته‌مه‌دا به جێبه‌جێكردنی كار و پڕۆژه جیاكان هه‌وڵماندا و توانیمان سیستمێك بۆ خوێندنی باڵا دروست بكه‌ین، كه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵیتی خوێندن هه‌بووه.
د.یوسف گۆران ڕایگه‌یاند: په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا دوو كه‌رتی گرنگ و كاریگه‌رن بۆ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه، به‌ڵام ئه‌م دوو بواره پێویستی به‌كات و پشودرێژی هه‌یه، وتیشی به‌رده‌وامیدان به‌به‌ها و كواڵیتی ده‌بێ بكرێته نه‌خشه‌ڕێگه‌ی كاری خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده له كوردستان، چونكه ته‌نها به‌و ڕێگه‌یه ده‌توانرێ بگه‌ین به ئامانجه باڵا نیشتیمانیه‌كانمان.
بۆ یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستانیش، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتی له ماوه‌ی كاركردنم وه‌ك وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان هاوكار و هه‌ماهه‌نگی سه‌ره‌كیمان بوون، بۆیه سوپاسی سكرتێر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان ده‌كه‌م، چونكه ئه‌گه‌ر پاڵپشتی ئێوه نه‌بوایه له سه‌رده‌می قه‌یران پڕۆسه‌ی خوێندن ڕاده‌وه‌ستا، به‌ڵام ئێوه بونه كه‌ناڵێكی گرنگی په‌یوه‌ندی نێوانمان، كه په‌یام و كار و پڕۆژه‌كانی ئێمه‌تان به‌دروستی ده‌گه‌یانده مامۆستایان.
PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28