riklam

چۆنیه‌تی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری

کوردستان 12:51 PM - 2019-07-09
.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ھاتوچۆی سلێمانی، چۆنیه‌تیی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری بۆ سه‌رجه‌م شۆفێران بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 9/7/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ھاتوچۆی سلێمانی، چۆنیه‌تیی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا باس له‌وه‌ كراوه‌ خاوه‌ن مۆڵه‌ت ده‌توانێت مانگێك پێش به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌ته‌كه‌ی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بكات.

ھه‌نگاوه‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری..
- نوێكردنه‌وه‌ی پشكنینی چاو پێش سه‌ردانكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ھاتوچۆ.
- پێویسته‌ له‌كاتی سه‌ردانیكردن ئه‌م پێداویستییانه‌ له‌گه‌ڵ خۆی بھێنێت:
ناسنامه‌ی باری شارستانی، ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی، كارتی زانیاری، یان كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری (ڕه‌سه‌نه‌كان و كۆپیی ڕه‌نگاوڕه‌نگ)، پشكنینی چاو و دوو وێنه‌. ھه‌روه‌ھا مۆڵه‌ته‌ كۆنه‌كه‌ی.
- نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت: 40 ھه‌زار دینار
- سزای به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌ت: 15 ھه‌زار دینار


PUKmedia راگه‌یاندنی هاتوچۆی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket