riklam

دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی درایه‌ عه‌بدولمه‌هدی

عیراق 12:49 PM - 2019-07-09
.

.

ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی سیخوڕی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئه‌نبار راده‌ستی  سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌كه‌ن.


ئه‌سعه‌د به‌دری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌هاوپه‌یمانی ئیسڵاح له‌لیژنه‌ی به‌رگری  رایگه‌یاندوه‌:" ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، تێبینی و به‌ڵگه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر مه‌حمود فه‌لاحی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئه‌نبار  نوسیووه‌و دوای كۆكردنه‌وه‌ی ته‌واوی زانیاریه‌كان به‌تۆمه‌تی سیخوڕی بۆ وڵاتانی بیانی راده‌ستی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كراوه‌".


رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" داوا له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كه‌ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراقیشه‌ كراوه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگری عیراق و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركان لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌و باره‌یه‌وه‌ بكرێت". 


PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket