riklam

بڕیارێك بۆ چێشتخانه‌كانی سلێمانی ده‌ركرا

کوردستان 12:22 PM - 2019-07-09
.

.

قائیمقامی سلێمانی به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێوه‌به‌ر و نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و رێكخراوه‌كانی بواری ژینگه‌ له‌گه‌ڵ خاوه‌نی چێشتخانه‌ و رێستۆرانت و فاستفودو كۆمپانیاكانی كۆكردنه‌وه‌ی خاشاك كۆبووه‌وه‌.

له‌ سه‌ره‌تادا ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت به‌هه‌موو لایه‌كمان كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ژینگه‌ و ته‌ندروستی هاوڵاتیان بپارێزین و رێكاری نوێ بگرینه‌به‌ر بۆ رێگرتن له‌ پیسبونی ژینگه‌، هاوكات جه‌ختی له‌ قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌تڵی ڕه‌نگاوڕه‌نگی ماست كرده‌وه‌ كه‌نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌كاربێت، هه‌روه‌ها به‌كارنه‌هێنانی زه‌رفی نایلۆن بۆ خوادن له‌چێشتخانه‌و ڕێستۆرانته‌كان و ئه‌و خواردنانه‌ی به‌شێوه‌ی سه‌فه‌ری ده‌برێت بۆ هاوڵاتیان ووه‌كو جێگره‌وه‌ش مادده‌ی پلاستیكی ڕێگه‌ پێدراو كه‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالیتی كۆنتڕۆڵ دیاری كردوه‌ و موادی سه‌ره‌تاییه‌ و ڕیسایكل نه‌كراوه به‌كاربهێنرێت‌.

له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا قائیمقامی سلێمانی پێشنیاری جیاكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی خۆراكی له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ پلاستیكی و شوشه‌كان كرد له‌ چێشتخانه‌و ڕیستۆرانت و شوێنه‌ گشتیه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌ك پاشماوه‌ خۆراكییه‌كان له‌ نایلۆنی ڕه‌نگ ڕه‌ش و له‌ سه‌تڵێكی ڕه‌نگ ڕه‌شدا دابنرێت و پاشماوه‌ پلاستیكی و شوشه‌ییه‌كانیش له‌ نایلۆنی ڕه‌نگ سه‌وزو سه‌تڵێكی ڕه‌نگ سه‌وزدا دابرێت، پاش وتووێژ كردن له‌سه‌ر ته‌وه‌ری كۆبونه‌وه‌كه‌ بریار درا له‌كه‌مترین كاتدا شاره‌وانی سلێمانی و كۆمپانیاكانی كۆكردنه‌وه‌ی خاشاك میكانیزمێكی گونجاو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ خۆراكی و پلاستیكیه‌كان دانێن و خاوه‌ن چێشتخانه‌و ڕیستۆرانت و خوارده‌مه‌نیه‌كان پێوه‌ی پابه‌ند بكرێن.

قائیمقامی سلێمانی داوای له‌سه‌رجه‌م ڕاگه‌یاندنه‌كان كرد كه‌ هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری باش ده‌ست پێبكه‌ن بۆ هه‌شیاركدنه‌وه‌ی زیاتری هاوڵاتیان له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ خۆراكیه‌كان كه‌م به‌كارهێنانی مادده‌ پلاستیكیه‌كان جێگرتنه‌وه‌و به‌كارهێنانی زه‌رفی كاغه‌ز له‌بری زه‌رفی نایلۆن له‌به‌كارهێنانی ڕۆژانه‌یاندا.


PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket