riklam

رووداوه‌كانی هاتوچۆی راپه‌ڕین زیادیان كردوه‌

کوردستان 12:13 PM - 2019-07-09
.

.

به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 9-7-2019 هاتوچۆی راپه‌ڕین بڵاویان كرده‌وه‌، رووداوه‌كانی شه‌ش مانگی رابردوو به‌به‌راوورد به‌ ساڵی رابردوو زیادیان كردوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی راپه‌ڕین له‌ رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كه‌یه‌وه‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئاماری رووداوه‌كانی هاتوچۆی سنووره‌كه‌ی راگه‌یاندو به‌پێی ئاماره‌كانیش رووداوه‌كانی هاتوچۆ زیادیكردوه‌، به‌ڵام گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی رووداوه‌كانه‌وه‌ كه‌می كردوه‌.

به‌پێی ئاماره‌كان، 144 رووداو روویانداوه‌ كه‌ 49 رووداویان له‌ناوشار و 95 رووداویان له‌ده‌ره‌وه‌ی شاربووه‌، هه‌روه‌ها 15 له‌و رووداوانه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 195 كه‌سیش برینداربوون.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی راپه‌ڕین 802 مۆڵه‌ت دراون، له‌ رێگه‌ی كامیراكانی چاودێرییشه‌وه‌ 5615 سه‌رپێجی تۆماركراون، كه‌ بڕه‌كه‌ی 397 ملیۆن و 700 هه‌زار دینار بووه‌.

له‌ئاماره‌كه‌دا هاتووه‌، داهاتی شه‌ش مانگی رابردووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی راپه‌ڕین  كه‌ جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ بڕی پاره‌ی سه‌رپێجی ، 208 ملیۆن و 370 هه‌زار دیناربووه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket