riklam

وه‌زیرانی دارایی و نه‌وت بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێن

عیراق 11:24 AM - 2019-07-09
.

.

بڕیاره‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا هه‌ردوو وه‌زیری دارایی وه‌زیری نه‌وت ئاماده‌بن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ حه‌سه‌ن ئاڵی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی،به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: رۆژی پێنج شه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ كۆده‌بێته‌وه‌و بڕیاریشه‌ هه‌ردوو وه‌زیری دارایی و وه‌زیری نه‌وت بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بكرێن.

وتیشی: مه‌به‌ست له‌بانگهێشتكردنی ئه‌و دوو وه‌زیره‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئاخۆ حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به‌ناردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ له‌رێگه‌ی حكومه‌تی مه‌ركه‌زییه‌وه‌ یاخود نا.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: سبه‌ینێ سه‌رجه‌م كوتله‌كان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه‌ كۆده‌بنه‌وه‌و پێشنیاره‌كانیان له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ده‌نه‌ لیژنه‌ی دارایی، بۆئه‌وه‌ی له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌دا گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ بكرێت.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket