riklam

ده‌رچوانی تواناسازی له‌هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌

کوردستان 11:10 AM - 2019-07-09
.

.

له‌ هه‌ولێر به‌شێك له‌ ده‌رچوانی تواناسازی هه‌رێمی كوردستان گردبوونه‌وه‌كیان ئه‌نجامدا و داوای خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌كانیان كرد.

له‌پێناو خه‌رجكردنی شایسته‌ داراییه‌كانیان ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 9-7-2019 ، ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌رچووانی تواناسازی له‌هه‌ولێر له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.

كه‌یفی عه‌زیز به‌نوێنه‌راتی ده‌رچوانی تواناسازی له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند: نزیكه‌ی 10 جاره‌ خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ین به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی شایسته‌ داراییه‌كانمان كه‌ لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌.  

وتیشی: ماوه‌ی چوار بۆ پێنج ساڵه‌ ئێمه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌و مافه‌مان ده‌كه‌ین هه‌رجاره‌ به‌ بیانوی جۆراو جۆر شایسته‌ داراییه‌كانمان پێنادات كه‌ به‌شێكمان ماڵ و موڵكمان فرۆشتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خوێندن ته‌واو بكه‌ین، ئێستاش له‌ دوای چه‌ندین هه‌وڵدان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریداوه‌ 10ملیۆن دۆلار خه‌رج بكات بۆ كۆتایی هێنان به‌م كێشه‌یه‌، به‌ڵام ئێستا هه‌وڵێك هه‌یه‌ بڕێك له‌م پاره‌یه‌ بدرێت به‌و كه‌سانه‌ی گوایه‌ له‌خوێندن به‌رده‌وامن، ئه‌وه‌ش پێشێلكردنی مافی ئێمه‌یه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket