riklam

ژماره‌یه‌ك تابلۆی ئۆتۆمبێل له‌به‌نداوی سماقوڵی ده‌دۆزرێنه‌وه‌

کوردستان 11:07 AM - 2019-07-09
.

.

له‌ناو به‌نداوی سماقوڵی زیاتر له‌ 30 تابلۆی ئۆتۆمبێل دۆزراوه‌ته‌وه‌ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی كۆیه‌ش داوا ده‌كات، خاوه‌نه‌كانیان بچن و تابلۆكانیان وه‌ربگرنه‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌قیبی مافپه‌روه‌ر راوێژ ئومێد به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی به‌رگری شارستانی كۆیه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا 31 تابلۆی ئۆتۆمبێلمان له‌ به‌نداوی سماقوڵی ده‌رهێناوه‌ته‌وه‌ و پێشبینی ده‌كه‌ین تابلۆی تریشی تێدا مابێت.

وتیشی: ژێر ئاوكه‌وتنی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێل له‌ به‌نداوه‌كه‌، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی به‌نداوی سماقوڵی له‌ وه‌رزی زستاندا.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: تابلۆكان زیاتر ژماره‌ی سلێمانین و ژماره‌ی دهۆك و هه‌ولێر و توركیا و چه‌ند ژماره‌یه‌كی كاتیشی تێدایه‌.

راشیگه‌یاند: له‌پێناو ئه‌وه‌ی خاوه‌نی تابلۆكان توشی هیچ رێكارێكی یاسایی نه‌بن، ده‌توان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانیان سه‌ردانمان بكه‌ن، به‌ڵام پێویسته‌ ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل (سه‌نه‌وی) یه‌كانیان پێبێت.

به‌هۆی زۆری بارانبارینه‌وه‌، زستانی ئه‌مساڵ ئاستی ئاوی به‌نداوی سماقوڵی به‌رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رز بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ئاسته‌نگی هاتوچۆ بۆ شۆفێران دروستبوو.

PUKmedia ژینه‌ر محه‌مه‌د

 

5.jpg

6.jpg

7.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket