riklam

په‌رله‌مان متمانه‌ به‌حكومه‌ت ده‌دات

کوردستان 10:08 AM - 2019-07-09
.

.

 بڕیاره‌ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ 10-7-2019 په‌رله‌مانی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی متمانه‌دان به‌حكومه‌تی نوێی هه‌رێم كۆببێته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ باڵامبۆ محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان سبه‌ینێ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ مه‌به‌ستی متمانه‌دان به‌ حكومه‌تی نوێی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌.

وتیشی: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی راسپێدراوی حكومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی راسپێدراوی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم و سه‌رجه‌م كاندیده‌كان بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌ وزارییه‌كان ئاماده‌ده‌بن.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئێمه‌ وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ین و ده‌نگ به‌كاندیده‌كان ده‌ده‌ین.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket