riklam

گه‌شتی حاجیانی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات

کوردستان 09:43 AM - 2019-07-09
.

.

بڕیاره‌ دوو سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌، 564 حاجی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و وڵاتی سعودیه‌ به‌ڕێبكه‌ون.

له‌و باره‌یه‌وه‌ حاجی نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمیكوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: گه‌شتی حاجیانی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات و بڕیاره‌ پێنجشه‌ممه له‌هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانیه‌وه‌ 564 حاجی به‌ره‌و وڵاتی سعودیه‌ به‌ڕێبكه‌ون.

وتیشی: له‌فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ 376 حاجی و له‌فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیه‌وه‌ 188 حاجی بۆ به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌ره‌و وڵاتی سعودیه‌ به‌ڕێده‌كه‌ون.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket