riklam

كۆمیته‌ی به‌ریتانیا به‌شداری ئاهه‌نگی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌ت ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 09:03 AM - 2019-07-09
.

.

روژی دووشه‌ممه‌ 8-7-2019 وه‌فدێكی كۆمیته‌ی به‌ریتانیا به‌شدارشدایان كرد له‌بۆنه‌ی ئاهه‌نگی ساڵانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌رله‌مانی به‌ریتانیا كه‌له‌ له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو.

وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێكھاتبوو له‌ لێپرسراوی كه‌رتی له‌نده‌ن (دلۆڤان عوسمان)و كادێر (عبدالله‌ بابكر)و (قه‌شه‌نگ عبدالله‌)نوێنه‌رانی پارته‌ سیاسیه‌كانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان وپارته‌ عیراقیه‌كان و كه‌سایه‌تی.

له‌بۆنه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانی و لورده‌مانی به‌ ریتانیاو میدیا و كارو هونه‌رمه‌ ند و(گروپی هونه‌ری كوردی )له‌ له‌ نده‌ن ، كۆمه‌ڵێك دبلوتكاران باڵیۆزخانه‌ی عیراقی فیدراڵ و كه‌سایه‌تی بازرگانی و كومپانیاكان ئاماده‌بون .

وتاری كاك كاروان جه‌مال تاهیر لێپرسراوی نوسینگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم  و د.ێالح ته‌میمی باڵیۆزی عیراقی له‌ له‌نده‌ن. 

ھه‌روه‌ھا ناساندنی كه‌لتورو فه‌رهه‌نگی كوردی و ناساندنی گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنه‌كان وفراوان كردنی په‌یوه‌ندیه‌كی دۆستانه‌ له‌نیوان كوردستان و شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا له‌ گشت بواره‌كان.


PUKmedia / ئیسماعیل له‌تیف/ له‌نده‌ن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket