riklam

ئاگرێك له‌پێنجوێن ده‌كه‌وێته‌وه‌

کوردستان 10:55 PM - 2019-07-08
.

.

له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه‌ دووشه‌ممه‌، ئاگرێكی گه‌وره‌ سنووری قه‌زای پێنجوێنی گردوه‌ته‌وه‌و داوای هاوكاری ده‌كرێت بۆ كۆنترۆڵكردنی.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia ئاگره‌كه‌ گونده‌كانی سریستان و نه‌رمه‌ڵاسی له‌قه‌زای پێنجوێن گرتوه‌ته‌وه‌و به‌ره‌و گونده‌كانی دراوسێیان ده‌ڕوات،

له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ند ئه‌ندامێكی رێكخراوی مله‌كه‌وه‌ به‌ره‌و شوێنی ئاگره‌كه‌ به‌ڕێكه‌وتوون و له‌رێگه‌ی PUKmedia وه‌، داوا له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و هاووڵاتیان ده‌كه‌ن هاوكاری یه‌كبن له‌كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌، تا زیانی زیاتر به‌سروشتی ناوچه‌كه‌ نه‌گات.

هه‌روه‌ها تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی پێنجوێن له‌هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket