riklam

كه‌ناره‌ ئاوییه‌كانی ئیتاڵیا به‌رووی په‌نابه‌راندا به‌داخراوی ماونه‌ته‌وه‌‌

جیهان 09:55 PM - 2019-07-08
.

.

له‌مانگی رابردووه‌وه‌ وڵاتی ئیتاڵیا له‌به‌ر كۆچی به‌لێشاوی په‌نابه‌ران، بڕیاری دا كه‌ هه‌ر كه‌شتییه‌ك به‌بێ‌ ره‌زامه‌ندی بچێته‌ سنوره‌ ئاوییه‌كانی وڵاته‌كه‌یانه‌وه‌، ئه‌وا سزای ماددی ده‌درێت. به‌و پێیه‌ش هیچ كه‌شتییه‌كی هه‌ڵگری په‌نابه‌ر بۆی نابێت له‌ سنوره‌ ئاوه‌ییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ نزیك ببێته‌وه‌ یان له‌نگه‌ر بگرێت.

بۆیه‌ وه‌ك چۆن پێشتر كه‌شتی ئالان كوردی ئه‌ڵمانی سه‌ر به‌رێكخراوی سی ئای ئه‌ڵمانی به‌ناچاری و به‌ 65 په‌نابه‌ره‌وه‌ له‌كه‌ناره‌ ئاوییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌نگه‌ری گرت، به‌هه‌مانشێوه‌ كه‌شتییه‌كی تر به‌ ناوی ئه‌لێكس كه‌ كه‌شتییه‌كی ئیتاڵییه‌ به‌ 41 په‌نابه‌ره‌وه‌ خۆی گه‌یانده‌ سنوره‌ ئاوییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی تاوه‌كو ژیانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌ مردن رزگاربكات.

شایه‌نی باسه‌، ستافی هه‌ردوو كه‌شتی ناوبراو له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ئیتاڵیاوه‌ دووچاری لێپرسینه‌وه‌ بوون، به‌ڵام دواتر به‌ر لێخۆشبوون كه‌وتوون به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی كاری خێرخوازی مرۆڤ دۆستانه‌یان ئه‌نجامداوه‌.

تادێت یاساو رێساكانی وڵاتانی ئه‌وروپاو جیهان به‌گشتی ده‌رهه‌ق به‌په‌نابه‌ران سه‌خت و دژوار ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ته‌نانه‌ت جگه‌ داخستنی سنووره‌ وشكانییه‌كان به‌ رووی په‌نابه‌راندا، له‌ ئێستادا سنورییه‌ ئاوه‌ییه‌كانیشی گرتۆته‌وه‌.


PUKmedia ده‌زگای لوتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره‌و په‌نابه‌ران

42.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket