riklam

تەرمی منداڵێك دەدۆزرێتەوە

کوردستان 07:16 PM - 2019-07-08
.

.

لەگوندێكی نزیك كەلار تەرمی منداڵێك دۆرزایەوەو پۆلیسیش دەڵێت ناسنامەو هۆكاری كوشتن یاخود گیان لەدەستدانی منداڵەكە نادیارە.

موقەدەم عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتوەتە PUKmedia رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ 8ی تەموزی 2019، لەنزیك گوندی سەید خەلیلی سەر بەناحیەی رزگاری ئاگاداركراینەوە لەبونی تەرمێك، دەستبەجێ تیمەكانی خزمەتگوزاری و مەفرەزەی پۆلیسی نەهێشتی تاوان گەشتنە شوێنی روداوەكە.

دەشڵێت: لەئێستادا ناسنامەی تەرمەكە نادیارەو بەمەبەستی پشكنین هێنراوەتە پزیشكی دادوەری قەزای كەلارو پۆلیس دەستی بەلێكۆڵینەوە كردوەو چاوەڕوانی ڕاپۆرتی پزیشكیە بۆ ئاشكراكردنی ناسنامەی تەرمەكەو هۆكاری كوشتن یاخود گیان لەدەستدانی ئەو منداڵە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket