riklam

نۆرنبێرگ.. به‌ به‌شداری كورد فێستیڤاڵی كلتوری نه‌ته‌وه‌كان به‌ڕێوه‌چوو

تاراوگە‌‌ 07:14 PM - 2019-07-08
.

.

له‌نێوان ڕۆژانی 5 بۆ7 ی ته‌موزی 2019 به‌ به‌شداری ناوه‌ندی پێكه‌وه‌ ژیانی كوردو ئه‌ڵمان فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی"جه‌ژنی خواروی نۆرنبێرگ"به‌رێوه‌چوو ده‌واری كوردیش به‌نمایشی ئاڵای كوردستان وپێشكه‌شكردنی كلتوری خواردنی كوردی سه‌رنجی نه‌ته‌وه‌كانیان ڕاكێشاو خانمانی كوردیش ڕۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بوو..

63 رێخكراو چالاكیه‌كانی خۆیان نمایشكرد
له‌م ڤێستیڤاڵه‌دا زیاتر له‌شه‌ست و سێ رێكخراوی كلتوری نه‌ته‌وه‌ جیاجیاكانی ئه‌ڵمانیا جگه‌له‌ حزبه‌ ئه‌ڵمانیه‌كانی وه‌ك سۆسیال دیموكراته‌كان و سه‌وزه‌كان و چه‌په‌كان و یه‌كێتی دیموكرات مه‌سیحی و ڕێكخراوه‌ جیهانیه‌كانی وه‌ك لێبوردنی گشتی چه‌ندین گروپی مۆزیك و گه‌نجان  به‌شداریان تیاكردو هاوكات له‌گه‌ڵ له‌ناوه‌ندی پێكه‌وه‌ ژیانی كوردو ئه‌ڵمان دا میدیا هاوسی كورده‌كانی باكوریش هه‌مان چالاكیان هه‌بوو..

ناوه‌ند سه‌ركه‌وتوو بوو
له‌فێستیڤاڵی ئه‌مساڵدا ناوه‌ندی پێكه‌وه‌ ژیانی كوردو ئه‌ڵمان وه‌ك وه‌ك پۆلێك چالاكوان و ناوه‌ندێكی كلتوری به‌شێوه‌یه‌كی كارامه‌و سه‌ركه‌وتوانه‌ توانیویان به‌شداری بكه‌ن و خوانی كوردی پێشكه‌ش میوانی ئه‌ڵمان و نه‌ته‌وه‌كانیتر بكه‌ن خانمانی لێهاتوو بۆ ئه‌و فێستیڤاڵه‌ چه‌ندین جۆری خواردنیان ئاماده‌كرابوو،ئه‌وه‌ی گرنگیش بوو ئه‌م به‌شداریكردنه‌ چه‌تری كۆكردنه‌وه‌ی خێزانه‌ كورده‌كان وقوڵكردنه‌وه‌ی هه‌ستی كوردانه‌و ئینتیمای نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بوو..خانه‌ی كوردی له‌م پێشانگایه‌دا به‌لۆگۆی ناوه‌نده‌كه‌و ئاڵای كوردستان ڕازێنرابوه‌و سیمایه‌كی جوانی به‌شداربوونی كوردی به‌رجه‌سته‌كردبوو.له‌ڕۆژی دووه‌می فێستیڤاڵه‌كه‌دا گروپی ئه‌رارات چه‌ند پارچه‌ مۆزیكێكی پێشكه‌ش كردووژماره‌یه‌ك له‌ڕه‌وه‌ندی كوردی كۆڕی هه‌ڵپه‌ڕكێیان جۆشدا.

ئه‌م فێستیڤاڵه‌ ساڵانه‌ له‌سه‌ره‌تای مانگی ته‌موزدا بۆماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رێوه‌ده‌چێت ده‌ێته‌ نوێكردنه‌وه‌ی  په‌یامی پێكه‌وه‌ ژیان و یه‌كتر قبوڵكردن و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌و شاره‌دا.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket