riklam

ئاوی سلێمانی: گۆڕانكاری لەپێدانی ئاوی ماڵاندا دەكرێت

کوردستان 06:56 PM - 2019-07-08
.

.

ئاوی سلێمانی هاووڵاتیان دڵنیا دەكاتەوە كە ئەمساڵ پێدانی ئاو بەماڵان باشتر دەبێت و لەهەنگاوی یەكەمیشیاندا پێدانی ئاویان بۆ زۆربەی گەڕەكەكان كردوە بە رۆژناڕۆژێك.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لەڕونكردنەوەیەكیدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، هاووڵاتیانی سلێمانی دڵنیا دەكاتەوە كە ئەمساڵ پێدانی ئاو بەماڵان لەساڵانی رابردوو باشتر دەبێت، دەشڵێت: وەك بەڵێنمان پێدابوون كە پێدانی ئاو لەساڵی پار خراپترنابێت و چاكتریش دەبێت، لەهەنگاوی یەكەمیشدا بەهەوڵی بەڕێوبەرو تەواوی كارمەندانی بەڕێوبەرایەتیمان لەئێستادا پێدانی ئاو بۆ زۆربەی گەڕەكەكانی شار بۆتە رۆژناڕۆژێك.

ئەوەشی رونكردوەتەوە: ساڵی پار لەمكاتەدا بە سێ رۆژ جارێك ئاو دابین دەكرا بۆ هاووڵاتیان، زیادكردنی بڕی ئاویش بۆ ئەو قەزاو ناحیانەی كە ئاو لە پڕۆژەكانی بەڕێوبەرایەتیمان وەردەگرن.

لەكۆتایشیدا دەڵێت: بەڵێن دەدەین بەباشتركردنی پێدانی ئاو بە هاووڵاتیان ئەگەر كێشەی گەورەمان بۆ دروست نەبێت.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket