riklam

ئەڵمانیا داوای ئەمریکا رەتدەکاتەوە

جیهان 06:29 PM - 2019-07-08
.

.

وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانی"شتێڤان زایبرت"ئەمڕۆ دووشە 8ی تەموزی2019 پشتڕاستیکردەوە حکومەتی ئەڵمانیا داواکەی ئەمریکای سەبارەت بەناردنی هێزی سەربازی بۆ سوریا لەچوارچێوەی ڕووبەڕووبونەوەی ڕێکخستنی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشدا ڕەتکردۆتەوەو لەئێستادا جگە لەو هاوکاریە سەربازیانەی کە بەفرۆکەی تۆرنادۆی سیخوڕی و فرۆکەی وزەبەخشی ئاسمانی و ڕاهێنەر کردویەتی نایەوێت هیچ هێزێکیتر بنێرێتە ناوچەکەو لەبنەماکانی  ڕێکەوتنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیشدا سەبارەت بەهاوکاری ئەڵمانیا ناردنی هێزی وشکانی تیانیە.

وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا داوای لەئەڵمانیا کردوە بەناردنی هێزی وشکانی لەدژی دەوڵەتی تیرۆرستی ئیسلامی پشتگیری ولاتەکەی بکات و داوایکردوە لەباکوری هەڵاتی سوریا ئەڵمانیا پشتگیری لە هێزەکانی سوریای دیموکراتی کورد بکات.

ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا ل هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەداوە"جیمس دیڤەری" نێردەی ئەمریکا بۆ ناوچەکەو هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش خوازیارە ئەڵمانیا هێزی مەشق پێکراوو پسپۆڕانی لۆجستی و کرێکاری هونەری سوپای ئەڵمانیا بنێرێتە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا جێمس دیڤەری بەئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی وتووە ئەمریکا دەیەوێت هێزە وشکانیەکانی ئەڵمانیا تاڕادەیەک شوێنی هێزەکانی ئەوان بگرێتەوەو چاوەڕوانیش دەکەن لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا وەڵامیان بدرێتەوە.

PUKmedia شیهاب عوسمان-ئەڵمانیا:

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket