riklam

سەرۆک کۆمار رۆڵی ئەڵمانیا بەرز دەنرخێنێت

عیراق 05:40 PM - 2019-07-08
.

.

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠١٩/٧/٨ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عیراق سیریڵ نون، بەبۆنەی کۆتایی ھاتنی کارەکانی.

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار، ھەوڵەکانی باڵیۆزی ئەڵمانیای لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە ماوەی بە جێگەیاندنی کارەکانیدا بەرزنرخاند و ھیوای سەرکەوتنی لە کارەکانی ئایندەدا بۆ خواست.

ھاوکات سەرۆک بەرھەم، ڕۆڵ و ھەڵوێستەکانی ئەڵمانیای لە بەھێزکردنی سەقامگیری لە عیراق و پێشکەشکردنی ھاریکاری مرۆیی بۆ ئاوارەکان بەگرنگ باسکرد.

لە لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەڵمانیا، دووپاتی خواستی وڵاتەکەی کردەوە، بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکان و دیاریکردنی چوارچێوەیەکی گونجاو بۆ ھاریکاری ھاوبەش لە نێوان عێراق و ئەڵمانیا لە گشت بوارەکاندا.

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆک کۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket