riklam

كۆمیته‌ی دانیمارك له‌گه‌ل باڵوێزی عیراق كۆده‌بێته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 05:39 PM - 2019-07-08
.

.

 دانیمارك كۆمیته‌ی رێكخستنی دانیمارك به‌یاوه‌ری نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌گه‌ل باڵوێزی عیراق كۆده‌بنه‌وه‌.

رۆژی 6-7-2019، له‌ شاری كۆپنهاگنی وڵاتی دانیمارك وه‌فدێكی كۆمیته‌ی رێكخستنی دانیماركی ( ی.ن.ك) به‌ یاوه‌ری نوێنه‌رانی لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان به‌شداری كۆرێكی فراوان كه‌له‌لایه‌ن باڵوێزخانه‌ی عیراق سازكربوو به‌بۆنه‌ی ده‌سه‌ت به‌كار بوونی باڵوێز "حه‌بیب محه‌مه‌د هادی سه‌در" به‌ كاری نوێی وه‌ك باڵوێزی كۆماری عیراق له‌ وڵاتی دانیمارك و به‌شداربووان له‌ نوێنه‌رانی لایه‌نه‌ عیراقی كوردستانی  له‌لایه‌ن باڵوێزی ده‌سبه‌كاربوو بالۆێز حه‌بیب محه‌مه‌د هادی سه‌درو ستافی بالوێزخانه‌ی عیراق به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا. به‌و مه‌به‌سته‌ش به‌نوێنه‌رایه‌تی كۆمیته‌ی رێكخستنی (ی.ن.ك) وه‌فدێك كه‌پێكهاتبوو له‌ كارگێری كه‌رتی رێكخستنی كۆپنهاگن ستار مامه‌و ئه‌ندامانی كه‌رت هوشیار مه‌حمود و ێباح فاروق له‌ كۆره‌كه‌ ئاماده‌بوون.

دوای به‌خیر هاتن  بالوێز "حه‌بیب محه‌مه‌د هادی سه‌در" وه‌ك بالوێزی ده‌سبه‌كاربووی  سه‌فاره‌تی عیراق خۆشحاڵ بوو به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی لایه‌نه‌ عیراقی و كوردیه‌كان گرنگی ئه‌و به‌شداربوونه‌شی  خسته‌ به‌رچاو به‌ هه‌نگاوێكی باشی له‌ قه‌له‌م دا هیوای خواست ئه‌م جۆره‌ هه‌ماهه‌نگیانه‌ له‌لایه‌ن هه‌موو حزب و رێكخراوه‌كانی عیراقی به‌گشتی و كوردی به‌رده‌وام بێت و له‌ خزمه‌ت چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و گه‌شه‌پێدانی كولتوری سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و زیاتر كردنی چالاكییه‌كان .

دواتر باڵوێزی ده‌ست به‌كاربووی سه‌فاره‌تی عیراق كورته‌باسێكی له‌سه‌ر كارو چالاكییه‌كانی بالوێزخانه‌ كرد و له‌ میانه‌ی قسه‌كانیدا دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ بالوێزخانه‌ مالی هه‌مووانه‌.

دواتر چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ له‌لایه‌ن شاندی یه‌كێتیی و نوێنه‌رانی لایه‌نه‌ عیراقیه‌كانه‌وه‌  باس كران ، هیوایان خواست بالوێزی  ده‌ست به‌كاربووی سه‌فاره‌ت خوێندنه‌وه‌ی بۆ پێگه‌و كێشه‌ی ئاسته‌نگه‌كانی ره‌وه‌ندی عیراقی به‌گشتی و كوردی به‌تایبه‌تی هه‌بێت و له‌ داخوازییه‌كانیان تێبگات ، به‌ تایبه‌تی ئه‌و داخوازیانه‌ی كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ كارو چالاكی باڵوێزخانه‌ی كۆماری عیراقی فیدرال له‌ دانیمارك و گیروگرفت و كێشه‌ی ئه‌و هاولاتیانه‌ی كه‌ سه‌ردانی بالوێزخانه‌ ده‌كه‌ن..

بالوێزی ده‌ستبه‌كاربووی  سه‌فاره‌تی عیراق پێشنیاره‌كانی و‌فده‌كانی میوانی به‌هه‌ند وه‌رگرت و ئاماده‌بوونیشیانی به‌رز نرخاند. له‌ به‌رامبه‌ردا وه‌فدی یه‌كێێتیی و شانده‌كانی مێوان سوپاسی گه‌رمی بالوێزیان كرد بۆ ئه‌م پێشوازییه‌ و به‌ده‌نگه‌وه‌ چوونی پێشنیاره‌كانیان. 

PUKmedia سه‌ردار محه‌مه‌د

 

2.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket