riklam

پشتیوان سادق بڕیاری یەكپۆشی خوێندكاران دەردەكات

کوردستان 05:00 PM - 2019-07-08
.

.

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم بڕیارێكی بۆ یەكپۆشی قۆناغەكانی خوێندن و باخچەی ساوایان دەركردو دەشڵێت كار بەهیچ بڕیارێك ناكرێت كە لەساڵانی پێشووتر دەرچووبێت. 

بەپێی فەرمانە وەزارییەكە كە ئیمزای پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی لەسەرەو بڕیاردراوە بەپەیڕەوكردنی یەكپۆشی جلوبەرگی خوێندكاران لە خوێندنگە حكومییەكان لە بۆ گشت قۆناغەكانی خوێندن، دەشڵێت: كار بەهیچ رێگەپێدان و رەزامەندی و بڕیارێك ناكرێت كە لەساڵانی پێشووتر دەرچووبێت كە پێچەوانەی ناوەرۆكی ئەم فەرمانە بێت.

بۆ باخچەی ساوایان دەبێت كچ كراسی پەمەیی و لەگەڵ تەنورەی یان پانتۆڵی رەساسی و بپۆشێت بۆ كوڕیش كراسی شین لەگەڵ پانتۆڵی رەساسی دیاریكراوە، هەروەها بۆ قۆناغی بنەڕەتی1 بۆ 6 بۆ كچان تەنورە یان پانتۆڵی رەساسی لەگەڵ كراسی سپی و بۆ كوڕیش پانتۆڵی رەساسی لەگەڵ كراسی سپی دیاریكراوە.

لەفەرمانەكەدا بۆ خوێندكارانی قۆناغی بنەڕەتی (7، 8 و 9) بۆ كچ تەنورە یان پانتۆڵی نیلی لەگەڵ كراسی سپی و بۆ كوڕیش پانتۆڵی نیلی لەگەڵ كراسی سپی دیاریكراوە.

لەبارەی خوێندكارانی قۆناغی ئامادەیش (12،11،10)ی وێژەیی، زانستی، پیشەیی و ئیسلامی، دەڵێت: كچ تەنورە یان پانتۆڵی رەش لەگەڵ كراسی سپی و كوڕیش پانتۆڵی رەش یان كابۆی رەش لەگەڵ كراسی سپی.

فەرمانە وەزارییەكەی پشتیوان سادق وەزیری پەرورەدەی هەرێم لەكاتێكدا بڕیارە چوار شەممەی داهاتوو كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم لەپەرلەمان متمانەی پێبدرێت و لەكابینەی نوێشدا پشتیوان سادق پۆستی وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی پێسپێردراوەو لەشوێنی ئالان حەمە سەعید بۆ وەزیری پەروەردە كاندیدكراوە.

 PUKmedia  تایبەت   

77--00.jpg

77000.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket