riklam

ئاسایشی راپه‌رین ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاگادارده‌كاته‌وه‌

کوردستان 04:59 PM - 2019-07-08
.

.

ئاسایشی راپه‌رین له‌رێگه‌ی راگه‌یه‌نراوێكه‌وه‌ داوا له‌ به‌شێك له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كات به‌بێ به‌دواداچوون هه‌واڵی ناڕاست و هه‌ڵبه‌ستراو بڵاو نه‌كه‌نه‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌شێك له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ژماریه‌كی زۆری دراوی ساخته‌ بڵاوكرایه‌وه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی راپه‌رین له‌رێگه‌ی راگه‌نراوێكه‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ 8-7-8-2019، كۆپییه‌كی بۆ  PUKmedia نێردراوه‌، داواده‌كات به‌شێك له‌و كه‌ناڵانه‌ی راگه‌یاندن كه‌ كه‌ له‌ سنووری ئیداره‌ی راپه‌ریندا په‌یامنێریان هه‌یه‌و هه‌موو كارئاسانییه‌كیان بۆ ده‌كرێت له‌پێدانی زانیاری چیتر به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لێدوان و راگه‌یه‌نراوی ره‌سمی هه‌واڵی ناراست بڵاونه‌كه‌نه‌وه‌و هاووڵاتییانی سنووره‌كه‌ تووچاری دڵه‌راوه‌كێ نه‌كه‌ن.

له‌به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئاسایشی راپه‌ریندا هاتووه‌  سه‌رجه‌می ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ده‌ڤه‌ری راپه‌رین شه‌ورۆژ له‌ خزمه‌تی هاووڵاتییانی ده‌ڤه‌ركه‌دان و ئه‌و حاڵه‌تانه‌شی كه‌ به‌مه‌به‌ست به‌شێك له‌ راگه‌یاندنه‌كان گه‌روه‌ی ده‌كه‌ن وه‌ك هه‌ر ناوچه‌كی تری كوردستان له‌چواچێوه‌یه‌كی سنوردارو دیاریكراودایه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌شته‌ هه‌موو توانای هێزه‌ ئه‌منییه‌كان خراوه‌ته‌ خزمه‌تی دابینكردنی ئاسایش و ئه‌منییه‌ت بۆ هاووڵاتییان به‌بێ جیاوازی.

PUKmedia هونه‌ر ره‌سوڵ - رانیه‌


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket