riklam

مامه‌ڵه‌ی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كۆیه‌

کوردستان 04:42 PM - 2019-07-08
.

.

بۆ ئاسانكاری زیاتر بۆ هاووڵاتییانی سنووره‌كه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و نه‌هیشتنی مه‌ترسی هاتووچۆ سنووری قه‌زای كۆیه‌ بۆ هه‌ولێر، له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا هاووڵاتییان ده‌توانن هه‌ر له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی قه‌زای كۆیه‌ مامه‌ڵه‌ی به‌ناوكردنی ئۆتۆمبێل و نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن .

عه‌قید زاهیر مه‌حه‌مه‌ به‌رێوه‌به‌ری هاتووچۆی قه‌زای كۆیه‌ له‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند:  دوای هه‌وڵێكی زۆر توانرا هه‌م ڕه‌زامه‌ندی وه‌زارتی ناوخۆ وه‌ربگیرێ و هه‌میش بودجه‌ی دروستكردنی بینا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی دابین بكرێ و پرۆژه‌ی بیناكه‌ له‌ماوه‌ی سێ مانگه‌ به‌ شێوه‌ی كاری ڕاسته‌وخۆ له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی قه‌زای كۆیه‌ ته‌واو ده‌كرێ و دواتریش له‌ڕێی تۆری ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێره‌وه‌ ده‌به‌سترێته‌وه‌، ئه‌وكات هاووڵاتییانی سنووری قه‌زای كۆیه‌ ده‌توانن له‌ كۆیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واوبكه‌ن، وتیشی: له‌ ئێستا ده‌ستكراوه‌ به‌ دروستكردنی بیناكه‌ .

PUKmedia كاوه‌ عه‌بدوڵڵا/ كۆیه‌

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket