riklam

دووانیان بران.. لەڕووداوێكی هاتووچۆدا 3 كەس گیانیان لەدەستدا

کوردستان 04:36 PM - 2019-07-08
.

.

لەڕووداوێكی پێكدادانی هاتووچۆدا لەناحیەی بازیان سێ كەس گیانیان لەدەستداو دووانی دیكەش بریندار بوون.

پەیامنێرمان لەناحیەی بازیان پێیڕاگەیاندین پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 8ی تەموزی 2019، لەناحیەی بازیان رووداوێكی پێكدادانی هاتووچۆ لەنێوان 5 ئۆتۆمبێلدا روویداو بەهۆیەوە سێ كەس گیانیان لەدەستداوەو دووانی دیكەش بریندار بوون.

وتیشی: ئەو سێ كەسەی گیانیان لەدەستداوە دووانیان بران و ئەو دیكەشیان كەسێكی كاسبەو لەدووكانەكەی خۆیدا بووە.

پەیامنێرمان ئەوەشی خستەڕوو كە رووداوەكە جگە لەزیانی گیانی، زیانێكی زۆر مادیشی لێكەوتوەتەوە.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket