riklam

پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی‌ ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار راده‌گه‌یه‌نێت

کوردستان 04:11 PM - 2019-07-08
.

.

ئه‌مڕۆ 8-7-2019، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری‌ به‌شی‌ راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا ده‌ستگیركردنی‌ ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری‌ راگه‌یاند.

نه‌قیب سه‌ركه‌وت وتی‌، هه‌فته‌ی‌ رابردوو چه‌ند حاڵه‌تێكی‌ به‌كارهێنانی‌ پاره‌ی‌ ساخته‌ له‌چه‌ند به‌نزینخانه‌و سوپه‌رماركێتێك تۆماركرا، دوای‌ تۆماركردنی‌ چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه‌، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ راسته‌وخۆی‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان راسپێردران بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ تۆمه‌تباران.

وتیشی‌، رۆژی‌ 7-7-2019، توانرا تۆمه‌تبارێك له‌ماڵه‌كه‌ی‌ خۆیدا ده‌ستگیربكرێت كه‌ بڕی‌ نزیكه‌ی‌ 10 هه‌زار دۆلاری‌ ساخته‌ی‌ پێبووه‌، له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ ساخته‌و یه‌ك پارچه‌ كریستاڵ‌و یه‌ك حه‌شیش. هه‌روه‌ها ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر یه‌ك ئۆتۆمبێل له‌ جۆری‌ رانجرۆڤه‌ر كه‌ له‌لایه‌ن تۆمه‌تباره‌كانه‌وه‌ به‌كارهێنراوه‌.

هه‌روه‌ها نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند، دوای‌ وه‌رگرتنی‌ وته‌ی‌ تۆمه‌تباره‌كه‌، دانیبه‌وه‌دانا كه‌ كه‌سێكی‌ دیكه‌ له‌ناوبازاردا هاوكاریی كردووه‌ كه‌ كاری‌ گۆڕینه‌وه‌ی‌ دراو ده‌كات، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ ئه‌ویش ده‌ستگیركرا، له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیدا تۆمه‌تباری‌ دووه‌م برێك پاره‌ی‌ ساخته‌ی‌ توركی‌ پێبووه‌، له‌ئێستادا هه‌ردو تۆمه‌تبار به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 289و 298 له‌یاسای‌ سزادان به‌بریاری‌ دادوه‌ر راگیراون.

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ دوێنێ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ راپه‌رین تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ به‌تاوانی‌ كوشتن داواكراوه‌ له‌دادگا.

هه‌روه‌ها هه‌فته‌ی‌ پێشو شۆفێری‌ ته‌كسییه‌ك ویستویه‌تی‌ ده‌ستدرێژی‌ بكاته‌ سه‌ر ئافره‌تێك كه‌ له‌گه‌ڵیدا سه‌ركه‌وتووه‌و لێیداوه‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردسات توانیان له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا شۆفێری‌ ته‌كسییه‌كه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن‌و روبه‌روی‌ دادگا كراوه‌ته‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket