riklam

رایتس وۆچ داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی عیراق ده‌كات

عیراق 03:20 PM - 2019-07-08
.

.

رێكخراوی ھیومان رایتس وۆچ داوا له‌ عیراق ده‌كات چیتر یاسای له‌سێداره‌دان جێبه‌جێ نه‌كات و ئه‌وانه‌شی ئاماده‌كراون بۆ جێبه‌جێكردن ھه‌ڵیان بووه‌شێنێته‌وه‌.

ھیومان رایتس وۆچ له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، ئه‌و راستییه‌ ناشاردرێته‌وه‌ كه‌ عیراق ساڵانێكی زۆر سه‌ختی به‌رێكردووه‌ به‌تایبه‌تیش به‌ھۆی گرووپه‌ توندڕه‌و و تیرۆرستییه‌كانه‌وه‌، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی یاسای له‌سێداره‌دان ھیچ بیانوویه‌كی نییه‌و پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤه‌ پێویسته‌ چیتر كار به‌و یاسایه‌ نه‌كات.

رێكخراوه‌كه‌ داواشی له‌ عیراق كردووه‌ ئه‌و سزایانه‌ی له‌سێداره‌دان كه‌ به‌م دواییه‌ به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سانی ناوخۆیی و بیانیدا به‌تۆمه‌تی جیاجیا سه‌پێنراون، جێبه‌جێیان نه‌كات و ھه‌ڵیان بوه‌شێنێته‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket