riklam

نووسینگه‌ی راسپێردراو ناوی 22 كاندیدی كابینه‌ ئاشكرا ده‌كات

کوردستان 02:03 PM - 2019-07-08
.

.

نووسینگه‌ی مه‌سروور بارزانی راسپێردرا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ناوی 22 كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كانی كابینه‌ی نوێ ئاشكرا ده‌كات كه‌ هه‌ندێك گۆڕانكاری له‌ناو و پۆسته‌كاندا به‌دی ده‌كرێت كه‌پێشتر له‌میدیاكانه‌وه‌خرانه‌ڕوو.

گۆڕانكاری له‌پۆست و وه‌زیره‌كاندا له‌و ناوانه‌ی كه‌ كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانن.


ناوی ئه‌ندامانی كابینه‌ی نۆیه‌م راگه‌یه‌ندرا

نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی راسپێردراوی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ناوی ئه‌ندامانی پێكھاته‌ی كابینه‌ی نوێی ئاشكرا كرد و سیڤی كاندیده‌كانی راده‌ستی په‌رله‌مانی كوردستان كرد.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ھاتووه‌: "ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 8/7/2019 له‌ واده‌ی دیاریكراودا، به‌ڕیز مه‌سرور بارزانی راسپێردراوی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لیستی پێكهاته‌ی كابینه‌ پێشنیاركراوه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پێش كۆتایی واده‌ی یاسایی دیاركراودا ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیده‌كان بكرێت، به‌ هیوای ئه‌وه‌ی كۆی وه‌زیره‌ دیاركراوه‌كان متمانه‌ی په‌رله‌مان وه‌رگرن و هه‌رچی زووتر ئه‌م كابینه‌یه‌ ده‌ست به‌ خزمه‌تێكی شایسته‌ی گه‌له‌ مه‌زن و خۆڕاگره‌كه‌مان بكات".

ھه‌روه‌ھا له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌: "له‌م ماوه‌یه‌دا، له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا ئاماژه‌ به‌ زۆر ناو بۆ پۆستی جیاجیاكراوه‌، به‌ڵام نه‌مانویست هیچ زانیارییه‌كی فه‌رمی له‌باره‌ی ناوی كاندیده‌كان بڵاو بكه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ تا دوا ساته‌كانیش، لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كانی ناو كابینه‌ی نۆیه‌م گۆڕانكارییان له‌ لیستی كاندیده‌كانیان كردووه‌."

نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی ئاشكرای ده‌كات: "ئه‌مڕۆ دوای ناردنی ناوه‌كان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، ناوی ته‌وای پێكهاته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م بۆ هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ئاشكرا ده‌كه‌ین و دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌م ناوانه‌ ته‌نیا كاندیدی پێشنیاركراون و په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌دات".

له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: "له‌ ته‌واوی پێكهاته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م كه‌ 19 وه‌زیر و 3 وه‌زیری هه‌رێمن، ته‌نیا ناوی وه‌زیری سامانه‌ سرووشتییه‌كان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان نه‌كراوه‌ و ئه‌م پۆسته‌ش له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا پڕ ده‌كرێته‌وه‌".

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ كۆی پێكهاته‌ی كابینه‌ی پێشنیاركراوه‌:

1- مه‌سرور مه‌سعود مسته‌فا بارزانی. بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

2- قوباد جه‌لال حسامه‌دین تاڵه‌بانی. بۆ جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

3- فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د عبدوڵڵا. بۆ وه‌زیری داد

4- شۆرش اسماعیل عه‌بدوللا .بۆ....وه‌زیری پێشمه‌رگه‌

5- رێبه‌ر ئه‌حمه‌د خالید. بۆ وه‌زیری ناوخۆ

6- ئاوات جه‌ناب نوری ساڵح. بۆ وه‌زیری دارایی و ئابووری

7- د. سامان حوسێن محه‌مه‌د به‌رزنجی. بۆ وه‌زیری ته‌ندروستی

8- ئالان حه‌مه‌ سه‌عید ساڵح محه‌مه‌د. بۆ وه‌زیری په‌روه‌رده‌

9- دانا عه‌بدولكه‌ریم حه‌مه‌ ساڵح عه‌بدولره‌حمان. بۆ وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن

10- ساسان عوسمان عه‌ونی حه‌بیب. بۆ وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت وگوزار

11- د. ئارام محه‌مه‌د قادر ئه‌مین. بۆ وه‌زیری خوێندی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی

12- د. دارا ره‌شید مه‌حمود بۆ وه‌زیری پلاندانان

13- كوێستان محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا مه‌عروف. بۆ وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی

14- محه‌مه‌د سه‌عید عه‌لی بۆ وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان

15- عه‌بدوڵڵا مه‌حمود محه‌مه‌د سان ئه‌حمه‌د بۆ وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان

16- بێگه‌رد دڵشاد شوكرڵڵا. بۆ وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو

17- كه‌مال موسلیم سه‌عید قه‌ره‌نی، بۆ وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی

18- ئانو جه‌وهه‌ر عه‌بدولمه‌سیح عه‌بدوكا. بۆ وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن

19- پشتیوان سادق عه‌بدوڵڵا. بۆ وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی

20- كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح خه‌لیل. بۆ وه‌زیری كاره‌با

21- خالید سه‌لام سه‌عید. بۆ وه‌زیری هه‌رێم

22- ئایدن مه‌عروف سه‌لیم. بۆ وه‌زیری هه‌رێم

23- ڤاڵا فه‌رید ئیبراھیم. بۆ وه‌زیری هه‌رێم

نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی

راسپێردراوی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

8/7/2019

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket