ئاوا مه‌به ئه‌ی هه‌تاوی ئاسمان
بیروڕا 12:46 PM - 2019-07-08.
ئه‌و خۆی خاوه‌نی كوردستانه، كوردستان به مانای سنه و به‌مانای سه‌رتاسه‌ری كوردستانیش. ئه‌وانی تر زائلن. بێگانه‌ن، دێن و ده‌ڕۆن، ھه‌ر ھونه‌ر نه‌مره.
مه‌زهه‌ری خالقی به هونه‌ری به‌رز و ده‌نگی جاودیدانی، شوێنی خۆی له دڵی ئێمه داگیركردووه، به‌ڵام داگیركه‌رێك به چه‌مكی هونه‌ر و ره‌هه‌نده‌كانی بژوێنی ژیان و ئاوه‌دانی، نه‌ك به مانا ناخۆشه‌كه‌ی داگیركه‌ری پێ ده‌ناسرێته‌وه.
ئه‌و خۆی نیشتمانێكه سه‌ربه‌خۆ كه خاوه‌نی به‌یداغ و مارش و ئه‌یوانی خۆیه‌تی. ئه‌مانه پێوه‌ره‌كانی هونه‌ری به‌رزن و هه‌قیان به‌سه‌ر قیل و قاله‌وه نییه، هه‌قیان به هه‌ڵبه‌زو دابه‌زی سیاسه‌ته‌وه نییه.
له ئای شله‌وه تا كه‌ومل ، ھه‌ر پێوه‌ره ئه‌زه‌لییه‌كانی فه‌رهه‌نگ و شارستانی تێپه‌ڕی سنوور و توخوبه‌كان رۆح و نه‌زه‌ری مامۆستا خالقی ده‌به‌ن به‌ڕێوه‌و كوردبوون و شوناسی هونه‌ره‌كه‌ی دیاری ده‌كه‌ن.
له‌بیرمه جارێكیان خالقی وتی حه‌زم لێ بوو گۆرانی كه ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ ده‌شت و كێ‌و شینه بڵێم. وه‌ك یادگاری پێره‌مێردی شاعیر و ده‌نگخۆشی مه‌لاكه‌ریم، نه‌متوانی.
به‌و ئاوازه گۆرانییه‌كی تر و شتێكی تری وت . له دوای چه‌ند ده‌یه ئاواتی هاته دی و ئاواز و گۆرانی، شیعر و ده‌قی لێكدا. یادی مامه‌یاره‌ی زیندوو كرده‌وه.
ئاواتێكی تریشی ھاته‌دی: له‌شاره‌وه بۆ شار: له سلێمانییه‌وه بۆ سنه كه سه‌ردانه‌كه‌ی وشكه سۆفیشی خسته گۆرانی.
به‌ری دوو ده‌یه نووسیم و ئیمزام كرد خۆشه كه كورد بیت، چونكه كوردبوون واتا تێگه‌یشتن له هونه‌ری خالقی. شتێك كه نه‌ته‌وه‌كانی تری دونیا ده‌توانن هه‌ر به خه‌یاڵ و هه‌ست كه ئه‌ویش كه‌م نییه پێشبینی بكه‌ن، به‌ڵام كوردبوون واتا ده‌زانیت ئاهوناڵه و خۆزگه‌و هه‌ناسه و داخی وتن و ئینجا مانای وتنی خالقی بۆ چییه و له‌پێناوی چییه؟ خۆشه كه كورد بیت و له شوێنان بڵێی له‌و نه‌ته‌وه‌یه‌م كه خالقی لێبووه. له‌و نه‌ته‌وه‌یه‌م سه‌ره‌ڕای زوڵم و زۆری عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م و تۆران توانیویه‌تی داھێنه‌ر و خالقی مامۆستا خالقی بێت. ئوستادێك كه چۆن نالی له‌وه‌سفی دیوانی خۆیدا ده‌یگوت فارس و كورد‌و عه‌ره‌ب هه‌رسێكم به‌ده‌فته‌ر گرتووه و شێخ ره‌زا ده‌یگوت زوبده‌ی مه‌تاعی حیكمه‌ته ئه‌م شیعری كوردییه، ده‌توانین ئێمه له جیاتی قه‌زاوه‌تی فه‌رهه‌نگ بڵێین مامۆستا خالقی به یه‌ك قوڕگی ئاوه‌دان و له‌رینه‌وه‌ی مامۆستایانه هونه‌ری ئوستاد رۆح الله خالقی و ئوستاد غولام به‌نانی تێپه‌ڕاندووه و تێكه‌ڵی رۆحی به‌رزی كوردانه‌ی كردووه، به‌رز وه‌ك ئاویه‌ر و هه‌ڵگورد.
له ئێمه‌ی ئه‌هلی شرۆڤه‌ی سیاسیی بپرسن، ده‌ڵێین ئه‌وه‌ی خالقی ده‌یكاو ده‌یڵێ، باشترینه. ھه‌رزانه بێ موباله‌غه حه‌رفی به گه‌وھه‌رێ.
ئه‌وه‌ی سیاسییه‌كان ده‌یكه‌ن خه‌باته و ئیجتیهاده، جا ده‌یگرێ، یان به‌رھه‌می دوا ده‌كه‌وێت، به‌س ئه‌وه‌ی مامۆستا خالقی ده‌یكات به‌قای بۆ هه‌یه. ھه‌ر ھونه‌ر نه‌مره ھونه‌روه‌ر مه‌رد و ره‌ند.
ھاتی ئاواتی دێرین به‌خێربێیته‌وه ئاواتی دێرین
هاتی ئاواتی دێرین، قیبله‌ی دڵم له‌لات بوو
مونسم له دووریی تۆ، یادی ئاخر نیگات بوو
ستران عه‌بدوڵڵا
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19