riklam

ماڵتا پێشوازی لە كەشتی ئالان كوردی دەكات

جیهان 12:24 PM - 2019-07-08
.

.

حكومەتی ماڵتا رازیبوو پێشوازی لەكەشتی فریاكەوتنی (ئالان كوردی)و 65 كۆچبەری ناوی بكات كە لە كەناراوەكانی لیبیا لە خنكان رزگاری كردوون و ئیتالیا رەتیكردەوە پێشوازییان لێبكات.

حكومەتی ماڵتا رایگەیاندووە، ئەندامانی ھێزە ئەمنییەكان ھاوڕێیەتی كۆچبەرانی ناو كەشتی ئالان كوردی دەكەن تاكو دەگەنە كەناراوەكان و دواتریش بەسەر وڵاتانی ئەندامی یەكێتی ئەوروپادا دابەش دەكرێن.

رونیشیكردۆتەوە، لە گفتوگۆكانیدا لەگەڵ یەكێتی ئەوروپاو ئەڵمانیا پێداگری كردوە لەسەر ئەوەی كە ھیچ یەكێك لە كۆچبەرەكان لەسەر خاكی وڵاتەكەی ناھێڵێتەوەو بەھیچ جۆرێك بەرپرسیارێتی ئەو كێشەیە ھەڵناگرێت.

كەشتی ئالان كوردی كەشتییەكی ئەڵمانییەو بەناوی ئەو منداڵە كوردەی سوریاوە ناونراوە كە لەساڵی 2015 تەرمەكەی لەكەناراوەكانی توركیا دۆزرایەوەو بوە ھێمایەك بۆ قەیرانی كۆچبەران.

PUKmedia كوردساتنیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket