په‌رله‌مان یاسای هه‌مواركردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی په‌سه‌ند كرد
کوردستان 11:54 AM - 2019-07-08.
كه‌مێك پێش ئێستا په‌رله‌مانی كوردستان كۆی یاسای پارێزگاكانی په‌سه‌ند كرد.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان كه تایبه‌ت بوو به ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، په‌رله‌رمانی كوردستان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد.
80 په‌رله‌مانتار به به‌ڵێ ده‌نگیاندا و 20 په‌رله‌مانتاریش به نه‌خێر ده‌نگیاندا و به‌مشێوه‌یه یاسای هه‌مواركردنی پارێزگاكان په‌سه‌ند كرا.
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه بریتی بوو له ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازی یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2009 یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و خستنه‌ڕووی راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی به‌پێی حوكمی ماده‌كانی (87 و 88 و 89) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.، هه‌روه‌ها كۆنووسی دانیشتنی پێشوو و ناوی ئه‌ندامانی ئاماده‌نه‌بوو و مۆڵه‌تپێدراو خوێندرایه‌وه.
دواتر راپۆرتی هاوبه‌ش و كۆتایی هه‌ردوو لیژنه‌كه دوای داڕشتنه‌وه‌ی به ره‌چاوكردنی سه‌رنج و پێشنیازی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌پێشنیازی یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2009 یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به مادده‌ی یه‌كه‌می پێشنیازی یاساكه سێ پێشنیاز هه‌بوون و هه‌رسێكییان به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و ره‌تكرانه‌وه‌و دواتریش ماده‌كه وه‌ك خۆی خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا و تیایدا ئه‌وه جێگیر كرا كه هه‌ڵبژاردنی پارێزگار له‌ناو ئه‌نجوومه‌ن یاخود له‌ده‌ره‌وی ئه‌نجوومه‌ن به‌زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن ده‌بێت.
ماده‌ی دووه‌میش پێشنیازێكی نوێ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه‌و پێشكه‌ش كرابوو، ده‌نگی پێویستی نه‌هێناو ماده‌كه وه‌ك خۆی خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا و به‌پێی هه‌مواری یاساكه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به‌رده‌وام ده‌بن له‌كاره‌كانیان تا هه‌ڵبژاردنی خولێكی نوێی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان.
ماده‌كانی سێیه‌م تا پێنجه‌م تایبه‌تبوون به‌حوكمه كۆتاییه‌كان و هه‌ردوو ماده‌ی سێیه‌م و چواره‌م به‌كۆی ده‌نگ و مادده‌ی پێنجه‌م به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكران، هۆكاره‌كانی ده‌رچوواننیش دوای داڕشتنه‌وه‌ی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
مه‌به‌ست له هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه بۆ دروستنه‌بوونی بۆشایی یاسایی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و به‌رده‌وامبوونیان له پیاده‌كردنی ئه‌ركه‌كانیان به‌مه‌به‌ستی فه‌راهه‌مكردن و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزراییه‌كان به هاووڵاتییان به‌شێوه‌یه‌كی باشتر.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
09:50 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
02:17 PM - 2024-04-22
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
11:02 AM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22 -
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
کوردستان 02:17 PM - 2024-04-22