riklam

پەیامێك لە دەرباز كۆسرەت رەسوڵەوە

ی.ن.ک‌‌ 10:02 PM - 2019-07-07
.

.

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ پەیامێك سەبارەت بە كاندیدكردنی بۆ یەكێك لە پۆستە وەزارییەكان بڵاودەكاتەوە، كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

بە سوپاسێكی زۆرەوە بۆ ئەو متمانە گەورەیەی كە بەڕێزتان لە كۆبوونەوەی ڕۆژی ٦/٧/٢٠١٩ ی ئەنجومەنی سەركردایەتی بەكۆی دەنگ بەمنتان بەخشی تا یەكێك بم لە ئەندامانی تیمی پاڵێوراو بۆ وەرگرتنی یەكێك لە پۆستە وەزارییەكان بۆ كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

‎ئەو متمانە بەخشینەتان، بۆ من مایەی شانازییەكی گەورەیەو لای ئێمە زۆر جێگای بایەخ و ڕێزلێنانە.

‎لە ڕوانگەی هەستكردن بە لێپرسراویەتی بەرامبەر بە هەڤاڵەكانمان و كادیرو ڕێكخستنەكان لە سنووری جوگرافی پارێزگای هەولێر وامان بە باش زانی كە ئەو دەرفەتە بدەین بە یەكێك لە كادیرە پێشكەوتووەكانی شارەكەمان، كە بە دڵنیاییەوە تواناو لێهاتوویی جێگای متمانە پێكردنە لە ڕاپەڕاندنی ئەو ئەركەی كە لەكابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا پێی دەسپێردرێت.

‎لەهەمان كاتدا هەموو لایەك لەوە دڵنیا دەكەینەوە كە وەك هەمیشە هاوكارو پشتیوان دەبین بۆ برای خۆشەویستم كاك قوباد تاڵەبانی و تیمە وەزارییەكەمان لە كابینەی نوێی حكومەت.

‎ هەڤاڵانیشم لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كە بەندە وەك هەمیشە كادیری دڵسۆزی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و ڕێبازە پیرۆزەكەیەتی و لە هەر ئەرك و بەرپرسیاریەتییەك كە لە خزمەتی كوردایەتی و كوردستان و درێژەدان بێ بە ڕێبازی پیرۆزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان ئەوا وەك هەمیشە درێغی ناكەین و بەردەوام دەبین لە خزمەتكردن.

‎دەرباز كۆسرەت ڕەسول

PUKmedia   تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket