riklam

سەرۆك كۆمارو پێشوازی لەنێردەی ئەمریكا بۆ سوریا دەكات

عیراق 04:32 PM - 2019-07-07
.

.

سەرۆك كۆمار جەختی لە پێویستی بەرەوپێشبردنی پەیوەندی دۆستانە و هاریكاری نێوان عیراق و ئەمریكا كردەوە، بەجۆرێك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی هەردوو وڵات و بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا بكات.

ئەمڕۆ سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح لەكۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە نێردەی تایبەتی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ سوریا جێمس جێفری و باڵیۆزی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە عیراق ماسیۆ تولەر. 

لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەگرنگی گفتوگۆی جددی كرد لە نێوان گشت لایەنەكاندا لە پێناوی چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكان و كۆتاییهێنان بەقەیرانەكان، بەجۆرێك كە یارمەتیدەر بێت لە چەسپاندنی بنەماكانی ئاشتی لە جیهاندا.

سەرۆك بەرهەم، تیشكی خستەسەر سیاسەتی هاوسەنگی عیراق لەگەڵ هەموواندا بۆ نزیككردنەوەی دیدو بۆچونەكان لە نێوان وڵاتانی ناوچەكەدا، لەپێناو كەمكردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەكان، هەروەها جەختی لەگرنگی دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو كردەوە بۆ دۆخی سوریاو نەهێشتنی نەهامەتێیەكانی گەلی سوریا و هاریكاریكردنیان لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، هاوكات جەختی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عیراق كردەوە.

لەلای خۆیەوەی جێمس جێفری، ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ عیراق لە گشت بوارەكاندا دەربڕی، و دووپاتیشی لە خواستی ئەمریكا كردەوە بۆ فراوانكردنی هاریكاری و هەماهەنگی هاوبەش لە بارەی دۆسێی و كێشە هەنوكەییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و جیهاندا.

PUKmedia 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket