riklam

دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستیپێكردو به‌رده‌وامیش ده‌بێت

ئابوری 04:23 PM - 2019-07-07
.

.

ئه‌مڕۆ 7-7-2019 مووچه‌ی مانگی نیسانی دیوان و لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شكرا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ مووچه‌ی مانگی نیسانی دیوانی وه‌زاره‌ت و لیواكان دابه‌شكران و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت سبه‌ینێ مووچه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80 له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شبكرێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كانه‌وه‌ بڕی 368 ملیار دینار خراوه‌ته‌ سه‌ر حساب بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ كردوه‌.

چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی مانگی نیسانی وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌و په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی و دارایی دابه‌شبكرێن.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket