riklam

دیاله‌.. زیاتر له‌ 120 كه‌س به‌هاوه‌ن كوژراو برینداربوون

عیراق 03:55 PM - 2019-07-07
.

.

له‌سنوری پارێزگای دیاله‌ به‌هۆی بۆردومان و وه‌شاندنی به‌رده‌وامی هاوه‌نه‌وه‌، بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك  زیاتر له‌ 100 كه‌س ده‌بنه‌ قوربانی و هاووڵاتیان نیگه‌رانن و داوای چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ئه‌منی ده‌كه‌ن.


ئه‌فسه‌رێكی باڵای سه‌ربازی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، رایگه‌یاندوه‌:" له‌دوای  له‌ناوچوونی داعش له‌سنوری پارێزگای دیاله‌، ئه‌و گروپه‌ له‌ڕێگه‌ی چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌كه‌وه‌، به‌به‌رده‌وامی  كرده‌وه‌ی تیرۆرستی  له‌گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌عقوبه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.


رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" به‌هۆی بۆردومانی به‌رده‌وامی هاوه‌نه‌وه‌،ژماره‌یه‌ك له‌گونده‌كان چۆڵكراون و ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتیش كوژراون و برینداربوون.


ئاشكرایكرد:" به‌ته‌نها له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا 34 كه‌س به‌هۆی هاوه‌نه‌وه‌ كوژراون ونزیكه‌ی 90ی تریش برینداربوون.


باسیله‌وه‌شكرد:" دیارترین ناوچه‌كان، موخیسه‌و مه‌نده‌لی و شاره‌بان و الكبه‌ ئه‌وبوو خنازیر، ئه‌بی سیدا، مقدادیه‌ و بهروزو عوزێم و خاڵس و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر.


PUKmedia داڕشتنه‌وه‌ی"سامان یاروه‌یس" 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket