پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبی
بیروڕا 08:05 PM - 2019-07-06.
چه‌ند رۆژێكی تر ئه‌و واده‌یه‌ی كه عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق دیاریكردووه بۆ تێكه‌ڵكردنی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به سوپای عیراق ته‌واو ده‌بێت , ته‌واو بوون یان ته‌واونه‌بوونی واده‌كه بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان هێنده گرنگ نییه تاكو چاوه‌رێی
ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی بكات, چونكه سه‌رله‌به‌ری بریاره‌كه پرسێكی ناوخۆیی مه‌نزومه‌ی سیاسی عیراقه‌و هه‌رێمیش به‌ده‌ره له به‌شێكی زۆری ئه‌و بریارانه‌ی كه ناوه‌ند بۆ نێوخۆیی ده‌ریده‌كات كه یه‌كێك له‌و بریارانه , بریاری تێكه‌ڵكردنی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیه بۆ ناو هێزه فه‌رمییه‌كانی سوپای عیراق, بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرسه‌ش به‌شێكی به‌رچاوی ئه‌و سه‌ركرده‌و مه‌رجه‌عه‌شیعیانه‌ی كه له‌نێو میلیشیاكانی حه‌شددا هێزیان هه‌بوو پشتگیری ته‌واوی خۆیان بۆ بریاره‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی ده‌ربری له‌وانه موقته‌دا سه‌در كه له‌دوای چه‌ند سه‌عاتێك له بریاره‌كه جیابونه‌وه‌ی خۆی له‌هێزه‌كانی ( سرایا السلام) ده‌ربری , ئاشكراشه هێزه‌كانی سه‌رایا ئه‌لسه‌لام كه پێشتر به سوپای مه‌هدی ناسراوبوو یه‌كێكه له پڕچه‌كترین و كاریگه‌رترینی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی.
هه‌ر كه‌سێكیش سه‌ری له ئه‌لف و بێی سیاسه‌تدا ده‌رچێت ده‌یزانی ئه‌و بریاره‌ی عه‌بدولمه‌هدی به‌ئاسانی جێبه‌جێ ناكرێت چونكه ته‌وقیته‌كه‌ی له‌زۆر رووه‌وه بۆ ئێستای عیراق ناگونجاوه , ناگونجاوییه‌كه‌ش بۆ بوونی كێشه‌ی ناوخۆیی عیراق, یاخود بۆ بوونی ترس له‌سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی گروپێكی توندره‌وی هاوشێوه‌ی داعش نییه , به‌ڵكو بوونی ئه‌و كێشمه كێشه سیاسییه مه‌رترسیداره‌یه كه ئێستا له‌نێوان ئه‌مریكاو ئێران‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه كه دوورنییه شه‌ری ساردی ئێستایان له داهاتوودا ببێته شه‌ری گه‌رم و ناوچه‌كه به‌عیراقیشه‌وه ببێته گۆره‌پانی جه‌نگه‌كه
, هه‌رچی ئێرانه كه خۆشی ئه‌وه‌ی ناشاردۆته‌وه‌و به‌وه‌شناسراوه كه‌شه‌ری خۆی به‌وه‌كاله‌ت له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانی ده‌كات جا ئه‌و شه‌ره سارد بێ یان گه‌رم ئه‌وه له ستراتیژییه‌تی ئێران‌دا په‌یره‌وكراوه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌شی به‌ده‌ست هێناوه , هه‌ڵبه‌ته‌ش ئێران له شه‌ری به‌وه‌كاله‌تله‌عیراقدا به‌و میلیشیانه ده‌كات كه له‌روی دارایی و چه‌ك جبه‌خانه‌وه هاوكاری ده‌كات بۆیه مانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ده‌ره‌وه‌ی سوپای عیراق له‌م كاتانه‌دا بۆ ئێران گرنگه.
ئه‌و خاڵه جه‌وهه‌رییه‌ی كه مه‌به‌ستمه بیوروژێنم ئه‌وه‌یه , پێشمه‌رگه له‌كوێی ئه‌و ململانێ تونده‌یه كه ئێستا له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكادا هه‌یه؟ نه چاوه‌كان له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌بۆ په‌لكێشكردنی بۆ ناو ئه‌و ململانێسه‌ربازیه نا هاوسه‌نگییه‌یكه له نێوان هێزه‌كانی ئه‌مریكاو ئێراندایه, نه پێشمه‌رگه‌و سه‌ركردایه‌تی كوردیش ئاماده‌یه شه‌ر بۆ لایه‌نه‌كانی دیكه به‌وه‌كاله‌ت بۆ ئه‌م و ئه‌وی بكات.كه‌واته به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان پێشمه‌رگه له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ململانێكه‌یه , ئه‌وه‌شی له‌ناو بازنه‌كه‌یه كه بۆ ئێران له‌مكاتانه‌دا گرنگه بوون و به‌رده‌وامبوون و سه‌ره‌به‌خۆبوونی هه‌بێ , هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیه له‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌فه‌رمییه‌كانی سوپای عیراق , بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاسانی بتوانێ له‌رێی كه‌سانێكه‌وه شه‌ری به‌وه‌كاله‌تی خۆی دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌عیراقدا بكات, هه‌ڵبه‌ته بۆ به‌رده‌وامبونی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش پێویسته هه‌ندێ به‌ربه‌ست دروستبكرێ بۆ ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ناچار بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێ له‌م كاتانه‌دا ده‌ست بۆ تێكه‌ڵكردنی حه‌شد و سوپا نه‌بات, ئه‌و رێگایه‌ش له‌لای هه‌ندێ سه‌ركرده‌ی عیراقه‌وه ناوهێنانی هێزی پێشمه‌رگه یه به‌وه‌ی داوا له عه‌بدولمه‌هدی بكه‌ن ئه‌گه‌ر سووره له‌سه‌ر بریاری تێكه‌ڵكردنی حه‌شدی شه‌عبی به سوپا , ئه‌وا پێویسته پێشمه‌رگه‌ش تێكه‌ڵی سوپای عیراق بكرێ!. ئه‌وكه‌سه‌شی ئه‌و ته‌رحه‌ی كردووه ( عه‌بادی)یه , ئه‌م به‌رێزه كه پێشتر پیاوی ده‌وڵه‌ت بووه و شاره‌زایی ته‌واوی له دروستیی و نادروستیی و یاسایی و ناسایی داواكارییه‌كه‌ی هه‌یه و ده‌شزانێ ئاو ده‌كاته چ باراشێكه‌وه, به‌لاَم له‌به‌ر هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیدا له‌هه‌ندێ راستیی ,خۆی له گێلیی ده‌دا له‌وانه :-
1-خودی عه‌بادی باش ده‌زانێ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌رووی ده‌ستووره‌وه شه‌رعیه‌تی هه‌یه و به‌شێكی فه‌رمییه له سستمی به‌رگری عیراق و تایبه‌تكراوه پاسه‌وانییكردنی خاك و سه‌روه‌رییه‌كانی سنوری هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تێكی فه‌رمیشی هه‌یه به‌ناوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
2- ده‌ستبردن بۆ پرسی پێشمه‌رگه, پێویستی به‌هه‌مواركردنی ده‌ستوری عیراق هه‌یه و هه‌ر هه‌موارێكیش پێویستی به‌راپرسیی گه‌لانی عیراق هه‌یه راپرسییكردنیش هه‌روا به‌ئاسانی له‌سه‌ر داوای عه‌بادی ناكرێ .
3- هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌ر له دروستبوونی حكومه‌ته‌كانی دوای 2003 به‌نزیكه‌ی 70 ساڵ بوونیان هه‌یه و له جیهاندا به‌هێزێكی به‌ریگاری شۆرشگیر ناسراون و خه‌فه‌كردنیشی هه‌روا ئاسان نییه.
4- به دانپیانانی به‌شێكی زۆری سه‌ركرده‌و نوسه‌ر و چاودێری خاوه‌نوێژدانه‌كانی ناوه‌راست و باشووری عیراق , پێشمه‌رگه شكێنه‌ری فۆبیای داعش بوو.
هه‌رچی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیه‌ش حاڵه‌تێك بوو له‌سه‌ر داوای مه‌رجه‌عێكی شیعه دروست بوو بۆ راگرتنی زه‌حفی داعش كه خه‌ریك بوو بگاته سه‌نته‌ری به‌غدا و كه‌ربه‌لا , كه ئێستاش داعش نه‌ماوه ده‌كرێ حه‌شدی شه‌عبیش نه‌مێنێ به‌لاَم ناكرێ بوونی پێشمه‌رگه وه‌ك پارێزه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌ك به میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به‌راورد بكرێ كه له‌سه‌ره‌تاوه حه‌شد ته‌نها و ته‌نها بۆ به‌رانگاربووه‌ی داعش دروست بوو.
سه‌یر نییه كه‌سێكی وه‌كو عه‌بادی داوای له‌و چه‌شنه بكات چونكه ئه‌و كه‌سه پێشتر و له‌سه‌رده‌می حكومرانیی خۆیدا ده‌ستی بۆ شتگه‌لێك بردووه , زۆر له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌توندره‌و وه‌سفكراون به‌رامبه‌ر به‌كورد له دوای 2003 ه‌وه شه‌رمیان كردووه ده‌ستی بۆ به‌رن كه ئه‌و ده‌ستبردنه‌ش به‌فیعلی جولاندی هێز بوو به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه و خاكی كوردستان, پێشتر له‌سه‌رده‌می نوری مالكیدا كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست بوو به‌لاَم مالكی له دوا ساته‌كاندا بریاری جولاندی هێزه‌كانی دیجله‌ی راگرت كه زۆری نه‌مابوو له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا به‌شه‌ر بێن , چونكه مالیكی وێرانی نیگه‌رانییه‌كانی ,حیسابێكیشی بۆ په‌یوه‌ندی دێرین و پته‌وی نێوان كورد و شیعه كرد , هه‌رچی ئه‌م عه‌بادیه بوو زۆر قێزه‌ونانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایا كرد و خوێنی پێشمه‌رگه‌و و حه‌شدی شه‌عبی به‌ده‌ستی یه‌كتر رشت, بۆیه پێویسته سه‌ركردایه‌تی كورد به ووریاریه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یارییه‌كه‌ی عه‌بادیدا بكات , و ده‌رگای دیالۆگی راسته‌قینه به رووی عادل عه‌بدولمه‌هدی بكاته‌وه چونكه له زۆر روه‌وه عه‌بدولمه‌هدی له عه‌بادی بۆ كورد باشتره.
مه‌ریوان عه‌لی محه‌مه‌د
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26