مه‌لا به‌ختیار: پێویسته تاكی كۆمه‌ڵ ببێته كه‌سێكی ئازاد‌و خاوه‌ن پرسیار
ی.ن.ک 05:25 PM - 2019-07-06.
مه‌لا به‌ختیار: له‌كوردستاندا له‌یه‌كێتی باشتر، هیچ حزبێك له‌كوردستاندا نابینم بۆیه یه‌كێتیم
مه‌لا به‌ختیار، له‌گه‌ڵ بازنه‌ی دابڕانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كۆده‌بێته‌وه‌و له‌ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، به‌وردی له‌باره‌ی په‌یامی دابڕان‌و ئامانجه‌كانیشییه‌وه به‌وردی گفتوگۆكرا.
بازنه‌ی دابڕانی هه‌ڵه‌بجه، كه له‌هه‌ڵه‌بجه‌و هاوارو ده‌وروبه‌رییه‌وه هاتبوون، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا كه ئه‌مڕۆ 6-7-2019، به‌ڕێوه‌چوو، ئاماژه‌یان به‌هۆكاره‌كانی دروستبوونی بازنه‌كه‌یان كرد، له‌پێناو ئه‌و ئامانج‌و په‌یامانه‌ی پلاتفۆڕمی دابڕانی بۆ دروستبووه‌و باوه‌ڕیشی خۆیشیان نیشاندا، كه تاكی ئه‌مڕۆ و ئه‌م سه‌رده‌مه، پێویستی به‌وه‌یه له‌گه‌ڵ جیهانی نوێ‌و واقیعی سه‌رده‌م بڕوا به‌ڕێگه‌دا، كه سه‌رده‌می زانست‌و زانیارییه.
له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه، مه‌لا به‌ختیار، سه‌رپه‌رشتیاری گشتی پلاتفۆڕمی دابڕان، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بۆ دروستبوونی بازنه‌كه به‌تایبه‌ت كه له‌هه‌ڵه‌بجه‌و هاوارو ده‌وروبه‌ریی پێكهاتووه، به‌تایبه‌تر كه هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌و هه‌لومه‌رجی شاره‌كه‌و ده‌روبه‌ریشی به‌تایبه‌تی له‌مێژووی ده ساڵی رابردووتردا وه‌بیرهێنایه‌وه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده ساڵه‌وه، ئاماژه‌ی به‌هه‌موو ئه‌و گۆڕاكاریی‌و ئاوه‌دانكردنه‌وانه كرد، كه یه‌كێتی رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا گێڕاوه‌و وتی: ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ی تا ئێستا بۆ هه‌ڵه‌بجه كراوه هه‌موو شتێك نییه، به‌ڵام به‌راوردی نێوان حزبێكی مۆدێرنه كه باوه‌ڕی به‌ئاوه‌دانی و خزمه‌تكردن هه‌یه، له‌گه‌ڵ حزبێكدا كه باوه‌ڕی به‌نوێگه‌ری نییه‌و به‌ڵكو سه‌ر كزكردن‌و سه‌ركوێركردن سیاسه‌تێتی.
رونیشیكرده‌وه، ئه‌م دوو دنیایه‌ش، كه دوو دنیا‌و بیركردنه‌وه‌ی جیاوازه بۆ حوكمڕانیكردن، هه‌موومانی گه‌یانده ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ده‌بێ فه‌لسه‌فه‌یه‌ك هه‌بێ بۆ پێگه‌یاندنی تاك‌و كۆی كۆمه‌ڵ. هه‌روه‌كو چۆن ئۆرۆپا به‌فه‌لسه‌فه گۆڕانكارییه گه‌وره‌كانیان وه‌دیهێناوه. بێگومان ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ش ده‌بێ فه‌لسه‌فه‌یه‌كی نوێ‌و نوێگه‌ر بێ، بۆ پێشكه‌وتن‌و ئه‌ركی سه‌رده‌م‌و هاوچه‌رخ بێ. بۆیه چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه دابڕانمان دروستكرد، نه‌هاتووین له‌دابڕاندا دژی هیچ عه‌قیده‌و ئایینزایه‌ك بین، به‌پێچه‌وانه‌وه دژایه‌تی دین به‌سیاسه‌تێكی نه‌گونجاو ده‌زانین، هه‌ربۆیه رامانگه‌یاندووه: ئایین بۆ تاك‌و دیموكراسی بۆ هه‌مووان‌و سه‌رپه‌رشتیاری دابڕانیش، ئه‌م دروشمه‌ی به‌دروشمێكی واقیعی ناوبرد‌و رونیشیكرده‌وه: له‌سه‌ره‌تاشدا په‌رچه‌كردارێك هه‌بوو، به‌ڵام ده‌زانین كه هه‌میشه ئه‌ركه سه‌خت‌و قورسه‌كانی مێژوو، وروژانێك له‌گه‌ڵ خۆیدا دروست ده‌كات، به‌ڵام سه‌ره‌نجام راستییه‌كان ده‌رده‌كه‌ون.
له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا، مه‌لا به‌ختیار، له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی دابڕان به‌حزبه‌وه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه: له‌كوردستاندا له‌یه‌كێتی باشتر، هیچ حزبێك له‌كوردستاندا نابینم بۆیه یه‌كێتیم، به‌ڵام دابڕان كه‌متر په‌یوه‌ندیی به‌حزبایه‌تییه‌وه هه‌یه‌و ئه‌وكاته‌ی فه‌لسه‌فه‌ی رۆشنگه‌ری له‌مێژوودا سه‌ریهه‌ڵداوه، هیچ حزبێك له‌ئارادا نه‌بووه! به‌ڵام كه مێژوو ده‌خوێنیته‌وه، ئایا فه‌لسه‌فه توانیوێتی خزمه‌تی گه‌وره له‌مێژوودا به‌مرۆڤایه‌تی بكات، یاخود حزبایه‌تی؟ بۆ فكر ، بۆ فه‌لسه‌فه، بۆ گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی، بێگومان فه‌لسه‌فه توانیوێی ئه‌و رۆڵه ببینێت‌و ئه‌گه‌ر فه‌لسه‌فه‌ش نه‌بوایه حزبیش نه‌ده‌بوو. ده‌سه‌ڵاتی دیموكراسی نه‌ده‌بوو، گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ده‌بوو، مه‌زهه‌بی كاسۆلیكی له‌ئایینی مه‌سیحیدا، تائێستاش حوكمی ره‌های ده‌كرد. به‌ڵام به‌حوكمی سه‌ركه‌وتنی لۆجیكه‌كانی فه‌لسه‌فه، مه‌سیحییه‌ت و كاسۆلیكه‌یت هه‌یبه‌تی زۆریان هه‌یه، به‌ڵام له‌كه‌نیسه نه‌ك له‌ده‌سه‌ڵات‌و له‌سیسته‌م، به‌ڵكو له‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و له‌ئه‌قڵی تاكدا، ئایین‌و مه‌زهه‌ب ماوه، كه‌نیسه‌كانیش هه‌موویان رازاوه‌ن‌و هیچ كه‌موكوڕییه‌كیش نییه‌و خه‌ڵكیش به‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه ده‌چنه كه‌نیسه‌كان‌و دێنه ده‌ره‌وه.
شرۆڤه كردنی ئه‌زمون‌و مێژووی فه‌لسه‌فه پێش سه‌رهه‌ڵدانی حزب، كاریگه‌ری فه‌لسه‌فه بۆگۆڕانكاری، ده‌ستكه‌وته‌كانی فه‌لسه‌فه له‌وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی ئۆرۆپا‌و دنیا، به‌شێكی تری گفتوگۆكه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری گشتی پلاتفۆڕمی دابڕان بوو، كه تیایدا به‌وردی رونیكرده‌وه، هه‌تا كه‌لتوری مه‌زهه‌بی توندڕه‌وی خۆكوژیی‌و خۆته‌قاندنه‌وه‌و هه‌تا كه‌لتوری مه‌زهه‌بی دینی، له‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌یهێنینه ده‌ره‌وه‌و نه‌یگۆڕین بۆ عه‌قیده‌ی كه‌سی‌و ئازادی ئایینیی، ئه‌وا بێگومان زه‌مینه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی هێزی خۆكوژیی‌و داعش ئاسا به به‌رده‌وامی ده‌مێنێت‌و ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه ئه‌وه زه‌مینه كۆمه‌ڵایه‌تیی‌و مه‌زهه‌بی ئاینییه‌كه‌یه، بۆیه ئه‌وه‌ی ناوت نه‌بیستووه به‌ساڵێك ده‌بێت به‌سه‌ركرده‌و دێته سه‌رته‌له‌فزیۆن‌و گوتارێك ده‌دات‌و دوو سه‌د كه‌س دوای خۆی ده‌خات‌و هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كانیش سه‌رقاڵی خۆی ده‌كات‌و ئه‌مه‌شی به‌سه‌رچاوه‌ی دواكه‌وتن‌و تێنه‌گه‌یشتن له‌ئایین‌و مه‌زهه‌ب ناوبرد‌و رونیشیكرده‌وه كه به‌داخه‌وه تا ئیستا كۆمه‌ڵی ئێمه، كۆمه‌ڵێكی دواكه‌وتووه‌و هه‌تا ئێستاش له‌ژێر كاریگه‌رییه نێگه‌تیڤه‌كانی تێگه‌یشتنه له‌هه‌ندێ حاڵه‌تی ئایینی‌و مه‌زهه‌بییه.
مه‌لا به‌ختیار، بوونی و پرسیار‌و پرسیاركردنی به سه‌ره‌تایترین ئه‌ركی ئه‌قڵی مرۆڤ ناوبرد‌و رایگه‌یان: هه‌تا ئه‌قڵ نه‌گاته راده‌ی پرسیاركردن، هه‌ر به‌داخراویی‌و به‌دواكه‌وتوویی ده‌مێنێته‌وه‌و وتیشی: هه‌تا له‌رابردوو بمێنیته‌وه، ناتوانی له‌م سه‌رده‌مه تێبگه‌یت‌و ئه‌گه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌ش تێنه‌گه‌یت، هه‌میشه وه‌ك به‌شێك له‌كۆن ده‌مێنیته‌وه‌و نابیته به‌شێك له‌نوێ‌و ئه‌وكاته‌ش له‌فكر‌و سیاسه‌تدا ده‌بیته كۆنه‌په‌رست‌و سه‌ره‌نجام كێشه‌كان ده‌ته‌قنه‌وه‌و كوشت‌و كوشتار روده‌دات‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: ئێمه نامانه‌وێ گۆڕستانه‌كان ئاوه‌دان بكرێنه‌وه، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێ ژیان، كۆمه‌ڵ، نیشتمانه‌كان ئه‌وه‌دان بكه‌ینه‌وه‌و خێزانه‌كان به‌خۆشگوزه‌رانی بژین‌و تاكه‌كانیش به‌سه‌ربه‌ستی بژین‌و سه‌رچاوه‌ی ئه‌م هه‌موو مه‌ینه‌تییه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی ئازادی له‌عه‌قیده‌و مه‌زهه‌ب.
له‌كۆتایی وته‌كانیشدا، جه‌ختیشیكرده‌وه: پلاتفۆڕمی دابڕان خه‌بات بۆ خه‌وه جوانه‌كانی مرۆڤ ده‌كات و ته‌نها داواشی ئه‌وه‌یه تاكی كۆمه‌ڵ نه‌رم نه‌رم خۆی په‌روه‌رده بكات‌و ببێته تاكێكی ئازاد‌و خاوه‌ن پرسیار.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24