riklam

گه‌یشتنی كاروانێكی سه‌ربازی ئه‌مریكا بۆ عیراق ره‌تده‌كرێته‌وه‌

عیراق 04:46 PM - 2019-07-06
.

.

شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی هاتنی كاروانێكی سه‌ربازی ئه‌مریكا بۆ عیراق، ره‌تده‌كاته‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی كه‌ ئه‌مڕۆ 6-7-2019، كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، تێیدا هاتووه‌ شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی هه‌واڵی هاتنی كاروانێكی نوێی سه‌ربازی ئه‌مریكا بۆ بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی پارێزگای ئه‌نبار ره‌تده‌كاته‌وه‌.

 راشیگه‌یاندووه‌، ئه‌و هه‌واڵ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌و هه‌ر هه‌واڵێك هه‌بێت بۆ ئۆپراسیۆن یان جوڵاندنی هێز له‌ عیراق، ته‌نها له‌لایه‌ن شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منییه‌وه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌و هه‌رئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ش باوڕپێكراوه‌.

PUKmedia راگه‌یه‌نراوی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket