مه‌لا به‌ختیار: سه‌ربه‌ستی نه‌ته‌وه له‌ئه‌ركه رووناكبیرییه‌كانی دونیايه
ی.ن.ک 02:56 PM - 2019-07-06.
مه‌لا به‌ختیار: مرۆڤ له‌بواری قه‌ڵه‌م‌و ئه‌قڵدا، ئه‌رشیفه‌كه‌ی ده‌بێت به‌مه‌حه‌ك بۆی نه‌ك لافلێدانه‌كه‌ی!
مه‌لا به‌ختیار، سه‌رپه‌رشتیاری گشتی ناوه‌ندی رۆشنگه‌ری چاو‌دێر، به‌ئاماده‌بوونی سامی هادی، لێپرسراوی ناوه‌ندی رۆشنگه‌ری چاو‌دێر، له‌كۆبوونه‌وه‌ی مه‌راسیمی گۆڕینی سه‌رۆكایه‌تی بنكه‌ی گه‌لاوێژ، ئه‌مڕۆ 6-7-2019، له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی رووناكبیری گه‌لاوێژ كۆبووه‌وه.
له‌سه‌ره‌تاشدا، دكتۆر نه‌وزاد ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی بنكه‌ی رووناكبیری گه‌لاوێژ، هه‌شت ساڵ كاكردن‌و سه‌رۆكایه‌تیكردنی بنكه‌ی گهلاوێژو فێستیڤاڵه‌كانی، به‌مایه‌ی متمانه‌زانین‌و شانازیی زانی‌و سوپاسی هه‌موو ئه‌و رووناكبیرو نوسه‌رانه‌شی كرد كه پێكه‌وه‌و له‌پێناو به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی ره‌وتی رووناكبیری كوردستاندا پێكه‌وه كاریان كردووه‌و وتی: به‌تایبه‌ت سوپاسی مه‌لا به‌ختیار، سه‌رپه‌رشتیاری گشتی ده‌كه‌م، كه به‌گیانێكی دیموكراسی، هاوڕێیانه‌و رۆشنبیرانه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كردوین، هه‌روه‌ك سوپاسی ئاراسته‌ی سامی هادی، لێپرسراوی ناوه‌ندی رۆشنگه‌ری چاودێریش كرد، كه به‌دریژایی ئه‌و ساڵانه هاوكارو یارمه‌تیده‌ریان بووه‌و له‌كۆتایی وته‌كانیشدا، پاشئه‌وه‌ی به‌داتا سه‌رجه‌می چالاكییه رووناكبیریی‌و فێستیڤاڵه‌كانی له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی پێشكه‌ش به‌مه‌لا به‌ختیار كرد، ئاماده‌یشی بۆ هه‌رجۆره به‌رده‌وامییه‌ك له‌په‌یوه‌ندیی‌و هاوكاریی له‌گه‌ڵ بنكه‌ی گه‌لاوێژ ته‌ئكید كرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیشییه‌وه، سوپاس‌و ده‌ستخۆشی دكتۆر نه‌وزاد‌و لێژنه‌ی باڵای گه‌لاوێژی له‌هه‌شت ساڵی رابردوودا كرد‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، هه‌موو ئه‌و ئه‌رشیف‌و به‌ڵگه دۆكیۆمێنتیانه‌ی كۆبوونه‌ته‌وه له‌مێژوودا جێی ده‌بێته‌وه‌و به‌جوانی یه‌كه به‌یه‌كه‌یان ده‌مێنێته‌وه‌و وتی: به‌دڵناییه‌وه مرۆڤ له‌هه‌ر بوارێكدا كار بكات، به‌تایبه‌تی له‌بواری قه‌ڵه‌م‌و ئه‌قڵدا ئه‌رشیفه‌كه‌ی ده‌بێت به‌مه‌حه‌ك بۆی، نه‌ك لافلێدانه‌كه‌ی!
له‌باره‌ی كۆی (22) فیستیڤاڵی رابردووی گه‌لاوێژیشه‌وه، مه‌لا به‌ختیار، رایگه‌یاند: رۆژێك دێت مێژوونوسه‌كان، ئه‌و (22) فیستیڤاڵه‌ی گه‌لاوێژ به یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین شانازییه‌كانی مێژووی نوێی كوردستانی ده‌زانن له‌بواری رووناكبیریدا. چونكه فێستیڤاڵی به‌رده‌وام له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، حكومه‌ته گه‌وره‌كان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. حكومه‌تیش بۆ ئه‌و فێتسڤاڵانه ئه‌وه‌نده‌ی بۆ حكومه‌ته‌كان ده‌كات، ئه‌وه‌نده‌ی بۆ رووناكبیری خۆی ناكات.
راشیگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌و ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی ده‌كرێن، هه‌تا به‌ستنی كۆنگره‌ی گه‌لاوێژ، ته‌نها بۆئه‌وه‌یه ته‌وژمێكی نوێ بدرێت به‌كاره‌كان‌و كاری نوێگه‌ری له‌ستافه‌كه‌و به‌رنامه‌كانیشدا بكرێن، كه یه‌كێك له‌ئه‌ركه گرنگه‌كان به‌ستنی كۆنگره ده‌بێت، كه هه‌تا سه‌ری ساڵی نوێ پێویسته رێكبخرێت.
له‌باره‌ی رێوشوێنه‌كان‌و چۆنێتی كاره‌كانیش، مه‌لا به‌ختیار، ورده‌كاری پێویستی له‌باره‌ی چۆنێتی چالاككردنی بنكه‌ی گهلاوێژو ئه‌و رێكارانه‌شی پێویسته بۆ كۆنگره‌یه‌ك له‌ئاستی بنكه‌ی گهلاوێژو مێژووه‌كه‌یدا بێت، خسته‌ڕوو.
وتیشی: نائاماده‌یی رووناكبیرییه‌كی پابه‌ند به‌ستراتیجی گۆڕانكاری به‌گشتی، نه‌ك گۆڕانكاری حزبی‌و ئایدۆلۆژی، له‌كۆمه‌ڵ، له‌تاك‌و ته‌نانه‌ت له‌فشار بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و گۆڕینی سیسته‌م، بۆ باشتر په‌یڕه‌وكردنی ئازادیی‌و دیموكراسی، بۆ چۆنێتی بونیادنانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی چاپه‌مه‌نییه‌كی ئێجگار زۆر هه‌یه، به‌ڵام به‌شێكی كۆی ئه‌و چالاكیانه ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌خودی نوسه‌ره‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی به‌ڕه‌هه‌ندی بیركردنه‌وه‌ی چۆنێتی به‌دیهێنانی گۆڕانكاری له‌زهنیه‌ت، په‌روه‌رده‌و باشتر گه‌ڵاڵه‌كردنی ئه‌ركه‌كانی هاوچه‌رخی ئه‌م سه‌رده‌مه بۆ دیموكراسی، ئازادی، مه‌ده‌نی، ئازادی قه‌ڵه‌م‌و هزرو ره‌خنه نییه، به‌و ئاراسته‌یه‌ی كه ده‌توانێت هه‌ر كه‌سێك به‌تاك وه‌كو نوسه‌ر، هه‌ر گروپێك وه‌كو گروپ‌و هه‌ر بنكه‌یه‌ك وه‌ك بنكه، هه‌ر رێكخراوێكیش وه‌ك رێكخراو به‌گشتی به سه‌ربه‌ستی بیروبۆچوون، چۆن بتوانین گۆڕانكاری گه‌وره له‌كوردستاندا به‌دیبهێنین، وتیشی: مێژووی گه‌شه‌كردن، پێشكه‌وتن‌و دیموكراسی، مێژووی فكره پێشئه‌وه‌ی مێژوو حزب‌و سیاسه‌ت بێ، مێژووی فه‌لسه‌فه‌یه پێشئه‌وه‌ی مێژووی سه‌ركرده بێ، بۆیه كاتێك كه فكر‌و فه‌لسه‌فه، ده‌توانێ له‌ئه‌ركه‌كانی هه‌لومه‌رجه‌كه‌و له‌وه‌رچه‌رخانه مێژوییه‌كان قوڵبێته‌وه‌و ئه‌ركی خۆی ببینێ‌و رۆڵی خۆی بگێڕێت ئه‌وا ئه‌وه ده‌بێته داینه‌مۆی چۆنێتی گۆڕانكارییه‌كان نه‌ك حكومه‌ته‌كان چیده‌ڵێت یان نا!
رونیشیكرده‌وه: كاتێك به‌راوردی مێژوو ده‌كه‌م، به‌م قۆناغه‌ی پێیدا تێده‌په‌ڕین كه قۆناغی گوزه‌ری دیموكراسییه، هێشتا له‌م قۆناغه‌دا ده‌ستوره‌كه‌مان، سیسته‌م‌و داووده‌زگاكانمان‌و ته‌نانه‌ت پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و چۆنێتی حكومڕانییه‌كانمان به‌راورد ده‌كه‌م، هه‌ستده‌كه‌م كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی زۆر هه‌یه له‌وه‌ی كه فكر ببێ به‌هه‌وێنی وه‌رچه‌رخانه گه‌وره‌كانی مێژوومان‌و ئه‌گه‌ر (25) ساڵی رابردوو بكه‌ین به‌پێوه‌ر ئه‌وا له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ندێكجار، هه‌ندێك نوسه‌ر، ئه‌وانه‌ی به‌خۆیان ده‌وت بیرمه‌ند‌و هه‌ندێك كتێب، هه‌ڵوێست، كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه، گۆڤار‌و رۆژنامه، به‌شێكی زۆری بۆچوونه‌كانیان زیانی به‌تێگه‌یشتن له‌ئه‌ركه‌كانی رۆشنبیری ئه‌م سه‌رده‌مه گه‌یاند‌و! هه‌ندێك سه‌ره‌نجام توشی شه‌واره بوون له‌تێزه‌كانیان‌و به‌شێك له‌و كایه‌ی فه‌لسه‌فیانه‌ی كه له‌چاره‌كه سه‌ده‌ی رابردوو ئیشی له‌سه‌ر كراوه‌و به‌تایبه‌ت هه‌ندێكیان نه‌زۆك ده‌رچوون‌و نه‌كڵۆك بوون بۆ كوردستان‌و نه‌یانتوانی كاریگه‌ربن بۆ گۆڕانكاریی گه‌وره.
مه‌لا به‌ختیار، له‌باره‌ی بنكه‌ی گه‌لاوێژیشه‌وه، ته‌ئكیدی كرده‌وه كه: بنكه‌ی گهلاوێژو دواتریش دابڕان، چالاكی‌و فێستیڤاڵه‌كانی جیاوازییه‌كی ئه‌وه‌یه له‌ناو پرۆسه‌ی گۆڕانكارییه‌كاندایه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌كه گوتارمان نییه‌و وتی: پرۆسه‌یه‌ك هه‌یه له‌مێژوودا، پێیده‌وترێت پرۆسه‌ی گۆڕانكاری‌و ده‌توانی له‌ناویدا بیت‌و شه‌ته‌ك دراوی ده‌سه‌ڵاتیش نه‌بیت، ده‌توانیت ره‌خنه‌ت هه‌بێت، ئامانجی گه‌وره‌ی گۆڕانكاریت هه‌بێت، ئێمه‌ش له‌ناو ئه‌و پرۆسه‌یه‌داین، كه پرۆسه‌یه‌كی حه‌تمی مێژوییه، نه‌ك پرۆسه‌یه‌كی ده‌ستكردی من‌و تۆ‌و ئه‌و..
سه‌رپه‌رشتیاری گشتی ناوه‌ندی رۆشنگه‌ری چاو‌دێر، ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد: له‌دوای ئه‌و شه‌ڕو شۆڕی داعش‌و به‌دبه‌ختییه‌كانی هاتنه ئاراوه، ئه‌و رێژه زۆری قوربانی‌و ئاواره‌یه، ئه‌و هه‌موو وێرانییه‌ی زیاتر له له‌ده دوانزه هاته ئاراوه، ئه‌گه‌ر حزبه‌كان‌و حكومه‌ته‌كان هه‌ندێكیان، ئه‌گه‌ر روناكبیره‌كان به‌شێكیان‌و بنكه‌و ناوه‌نده‌كان‌و یه‌كێتیه‌كانی رووناكبیری رابچه‌ڵكێن‌و تێبگه‌ن، له‌دوای ئه‌م تراجیدیایه ده‌توانن به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌و به‌رنامه‌یه‌كی تازه دابنێن بۆئه‌وه‌ی به‌راستی داینه‌مۆی گۆڕانكارییه‌كان بن‌و سه‌ره‌نجام وه‌رچه‌رخانه مێژوییه‌كان بن یان نا، بێگومان ده‌بێ ئه‌م پێداچونه‌وه‌یه بۆ هه‌موو تاكێك هه‌بێت له‌بواری ئه‌قڵ‌و قه‌ڵه‌م‌و بۆ هه‌موو بنكه‌و ناوه‌ندێك هه‌بێت‌و رونیشیكرده‌وه: له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه ده‌توانین بڵێن: له‌پاڵ سیاسه‌تی رووناكبیری ده‌سه‌ڵات، رووناكبیرییه‌كی تریش په‌یدا بووه، كه رووناكبیری پێچه‌وانه‌ی رووناكبیری ده‌سه‌ڵات بووه‌و هه‌ریه‌ك له‌بنكه‌ی گه‌لاوێژ، رۆژنامه‌ی چاودێر‌و گۆڤاری مه‌ده‌نییه‌ت‌و دابڕانی به‌ڕێگه‌ی ناڤین ناوبرد، كه نه‌شه‌ته‌ك دراوی ده‌سه‌ڵات‌و نه ته‌وه‌لای له‌ده‌سه‌ڵاتیش ناوبرد‌و وتی: ناتوانین بێده‌ربه‌ست بین به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی په‌نجا ملیۆنی هه‌یه مافی نییه. به‌ڵكو ده‌ربه‌ست بوون بۆ سه‌ربه‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، به‌شێكه له‌ئه‌ركه رووناكبیرییه‌كانی دنیا. چونكه ده‌ربه‌ستبوون بوون له‌ئۆرۆپا ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ی دروستكرد.
له‌كۆتایی وته‌كانیشیدا، مه‌لا به‌ختیار، له‌باره‌ی ئه‌رك‌و رۆڵی بنكه‌ی گه‌لاوێژیشه‌وه بۆ چۆنێتی چالاكییه‌كانی ئایینده تێڕوانین‌و به‌رچاو روونی زیاتری خسته‌ڕوو، تیایدا ته‌ئكیدی له‌گۆڕانكاریی‌و تێزی تازه‌و به‌رده‌وامی زیاتری ره‌خنه‌و فراوانكردنی زیاتری ئاسۆی ئازادییه‌كان كرده‌وه‌و سوپاسی هه‌ریه‌ك له‌و رووناكبیرو نوسه‌رانه‌ش كرد كه له‌ڕێگه‌ی بنكه‌و خزمه‌تی رووناكبیریان كردووه‌و به‌پێویستیشزانی له‌م قۆناغه‌دا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تازه بكه‌ن‌و خانمێك ببێته سه‌رۆكی بنكه‌و ببینه یه‌كه‌مین ناوه‌ندیش كه‌داهێنانێكی نوێ له‌به‌ڕێوه‌بردندا دروست بكه‌ین.
هاوكات له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، به‌كاتی دكتۆره ئیبتیسام ئیسماعیل، به‌سه‌رۆكی نوێی بنكه هه‌ڵبژێردرا‌و له‌گه‌ڵ ستافی نوێی بنكه، كار‌و چالاكییه‌كان‌و ئه‌ركی به‌ستنی كۆنگره‌ش ده‌گرنه ئه‌ستۆ.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27